کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر چەواشەکارییەکانی کاناڵی ڕاگەیاندنی KNN ڕەت دەکاتەوە

22:44 - 15 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر، سەبارەت بە چەواشەکاریی کاناڵی ڕاگەیاندنی (KNN) ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

لە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕاپۆرتێک لە ماڵپەر و کاناڵی تەلەڤزیۆنی (KNN) ىڵاو کرایەوە کە تێیدا بە ئاماژە بە سەرچاوەی ماڵپەری دەنگی کوردستان لە زمانیمحەممەد ساڵح قادری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، قسەی دوور لە ڕاستی و ئامانجداری لەژێر ناوی دوو پرۆژه‌ی‌ سعوودیه‌ و قه‌ته‌ر له‌ دژی ‌كورد ئاشكرا ده‌بن بڵاو بووەتەوە.

ئێمە بە ناوی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، ڕادەگەیەنین کە لێدوانێکی لەم چەشنە کە سەلمێنەری ئەو ناوەرۆکە بێ، لە لایەن ئێمەوە نەبووە و بۆیە ڕادەگەیەنین کە سەرتاپای ئەو ڕاپۆرتە کە پەیوەندی بە ئێمە بووبێت دوورە لە ڕاستی و ڕەتی دەکەینەوە.

بنەما و پرەنسیپی سەرەکیی هەر ڕاگەیاندنێکی بەرپرسیار و دەروەست، گەیاندنی زانیاری دروست و دوور لە چەواشەکارییە بۆ ڕای گشتی. لە کاتێکدا کە ڕاپۆرتی KNN بە هەر مەبەستێکی سیاسی و ئامانجدار دارێژڕابێت، دوورە لە ڕاستییەوە و وەک چەواشەکاری،خەوشدارکردن و پرسیار خستنەسەر خەباتی ڕەوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ساتە هەستیارەدا هەژمار دەکرێت.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێوەندییەكانی هەولێر
محەممەد ساڵح قادری