کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەنگی دلێری شاخ، بە مانگرتنی شار بەرز کرایەوە – راپۆرتی ژمارە ٣

22:53 - 22 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: مانگرتن چەندین شوێنی دیکە کوردستانی گرتەوە و لە چەندین شار دوانیوەڕۆش مانگرتن بەردەوام بوو.

هەواڵنێرانی کوردستان میدیا رایانگەیاند کە لە درێژەی مانگرتنی خەڵکی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستاندا، چەندین شوێنی دیکەش بە شێوەی رێژەیی مانگرتن بەڕێوە چووە.

ئەو شارانەی کوردستان کە بەشێوەی رێژەیی بەشێکی شوێنەکان و دوکان و بازارەکان داخرابوون بریتین لە شارەکانی بانە، دیواندەرە، کامیاران ، سەردەشت و سەوڵاوا. لەو شارانەدا بەشێوەی رێژەیی دوکان و بازار داخرابوون و جووڵەی هێزەکانی رژیم لە نێو شاردا بە شێوەی بەرچاو دیاربوو.

شارەکانی سنە و بۆکان و پاوە و سەقز و مەریوان و دیوانده‌ره و چەندین شوێنی دیکە لە دوانیوەڕۆش مانگرتن بەردەوام بوو و بەتایبەت لە شاری سنەدا مانگرتن بەشێوەیەکی یەکجار بەرچاو بەڕێوە چوو و سەرتاپای شوێنە قەرەباڵغەکانی شار مانگرتنیان پێوە دیار بوو.

بە پێی هەندێک زانیاری، لە شاری کرماشان، هێزەکانی رژیم لەداخی داخستنی دووکانەکان، لە چەند شوێن قوفڵی دوکانەکانیان شکاندوە.
هەروەها هەواڵنێرانی کوردستان میدیا رایانگەیاند کە لە زۆر گوندی کوردستان و بەتایبەت گوندەکانی وەکوو نییەر و تەنگیسەر و بۆڕیەر، وێڕای بڵاوکردنەوەی دروشم و تراکتی تایبەت، خەڵک بەتەواوی مانیان گرتبوو.

جێگای ئاماژەیە کە لە راپۆرتە پێشوەکاندا هەواڵی مانگرتن و داخستنی بەرچاوی دوکان و بازارەکان لە شارەکانی ورمێ، بۆکان، نەغەدە و هەروەها بەشێک لە پیرانشار بڵاوکرایەوە.

دەنگی
دەنگی دلێری شاخ، بە مانگرتنی شار بەرز کرایەوە