![](/weney-mallperr/13435.jpg)
کوردستان میدیا: دەوڵەتی یازدەیەمی کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدا دەیهەوێ خۆی وەک ڕزگاریدەری ئابووریی ئێران بناسێنێت کە تێچووی ڕۆژانەکەی ٢ قات زیاتر لە دەوڵەتی پێشووە.
ڕۆژنامەی جوان لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا و لە ڕاپۆرتێکی ئابووریدا، باسی لە دۆخی شپڕێوی ئابووریی ئێران کردووە و ڕادەگەیەنێت: تێچووە ڕۆژانەکانی دەوڵەت کە بۆ خۆی یەکێک لە هۆکارەکانی شپرزەیی ئابوورییە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ساڵی ٩٣دا، زیاتر لە ١٤٣ هەزار میلیارد تمەن بووە کە ٢ قات زیاترە لە داهاتی ماڵیاتی ئێران لەم ساڵەدا.
بەپێی ئەم هەواڵە، دەوڵەتی نۆیەم سەرجەم ١٧٥ هەزار میلیارد تمەنی بۆ تێچووە ڕۆژانەکان سەرف کردووە و ئەم ڕێژە لە دەوڵەتی دەیەمدا، ٣٠٢ هەزار میلیارد تمەن بووە و تەنیا لە ٢ ساڵی ڕابردوودا، تێچووی ڕۆژانەی دەوڵەت ٣٣٨ هەزار میلیارد تمەن بووە.
ئەم ئامارانە لە حاڵێکدا بڵاو دەبنەوە کە، کۆی داهاتی باج و خەراجی دەوڵەت ٧٠ هەزار میلیارد تمەن بووە و پێویستییەکانی دەوڵەت لە ڕێگەی قەرز لە بانکەکانی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دابین کراوە، کە ئەمەش وەک وەزیری کاروباری ئابووریی ڕێژیم دەڵێ؛ بە واتای قەرزدار بوونی دەوڵەتە بە بڕی ٥٤٠ هەزار میلیارد تمەن.
ئابووریناسان دەڵێن؛ خەڵکی ئێران لە بارودۆخێکدا چاوەڕوانی باشتر بوونی دۆخی ئابووریی خۆیان لە پاش بەرجامن، کە دەوڵەت بەهۆی قەرزە لە ڕادەبەدەرەکانییەوە بووەتە گەورەترین لەمپەڕ بۆ چاکسازی لە ئابووریی وڵاتدا.