کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتێك لەكار و چالاكییەكانی كۆمەڵەی كولتوری كوردی لە وڵاتی نوروێژ

17:23 - 21 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كۆمەڵەی كولتوری كوردی لەنوروێژ خولێكی زمانی كوردی لەناوچەی ئۆستفۆڵد بەڕێوە برد و هاوكاتیش شاندێكی ئەو ناوەندە كولتوورییە بەشداریی لەرۆژی كولتوری لورنشكوكدا كرد.


بەپێی هەواڵێ‌ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆمەڵەی كولتوری كوردی لەناوچەی ئۆستفۆڵد خولێكی فێركردنی زمانی كوردی بۆماوەی ٧ مانگ بۆ كوردەكانی دانیشتووی پارێزگای ئۆستفۆڵد پێكهێنا و لەو پێوەندییەدا رێوڕەسمی كۆتایی خولەكەیان بەڕێوە برد.

مامۆستای خولەكە هیوا ئەحمەدی بوو و رۆژانی یەكشەممەی هەر حەفتەیەك بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەبەشداری ٢٨ فێرخواز وانەی كوردی دەوتەوە.
سەرەتای رێوڕەسمی كۆتایی خولەكە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەكێك بیدەنگی دەستی پێكرد و دواتر قادر عەزیزبەیگی بەرپرسی كۆمەڵەی كوردی ناوچەی ئۆستفۆڵەند، لەپێوەندیی گرینگی پاراستی كولتور و زمانی كوردییەوە بۆ بەشداران دوا.

هەر لەو رێوڕەسمەدا خەڵاتێك وەكوو رێزلێنان بە هیوا ئەحمەدی مامۆستای خولەكە بەخشرا و بەڕێزیان چەند وتەیەكی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوە چوونی خولی زمانی كوردی باس كرد و پاشان ئەو مامۆستایە لەگەڵ ئەنوەر پوویا بڕوانامەیەیان بەسەر قوتابیاندا دابەش كرد.

5092.jpg


بەشداری كۆمەڵەی كولتوری كوردی ـ ئاكشهوش لە رۆژی كولتوری لورنشكوك
گرووپێكی كۆمەڵەی كولتوری كوردی ئاكشهوش بە چەند تابلوی هەڵپەڕكێ‌بەشداری رێوڕەسمەكە بوون و هەر لەو پێوەندییەدا چەندین نەتەوەی دیكەش لە رێوڕەسمەكەدا ئامادە بوون و هونەری خۆیان پیشانی بەشدار بوان دا.
بۆ یەكەمین جارە كە گرووپێكی كۆمەڵەی كولتوری بەنمایش كردنی هەڵپەركێ‌و جلوبەرگی كوردییەوە لەرێوڕەسمێكی جیهانیدا بەشداری دەكات.