![](/weney-mallperr/5082.jpg)
كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەزیندانیانی گرتووخانەی رەجایی شار لەلایەن لێپرسراوانی ئەو ناوەندەوە گوشارییان خراوەتە سەر و هەروەها بڵاو كردنەوەی شەپۆلی پارازیت لەناو گرتووخانەكەدا پەرەی سەندووە.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، زیندانییەكی دەسبەسەر كراوی كورد بەناوی قاسم ئەبەستە خەڵكی شاری مەهاباد ماوەی ٢٠ رۆژە خراوەتە زیندانی تاكەكەسێەوە.
قاسم ئەبەستە بەهۆی ئەزیەت و ئازاری لێپرسراوانی زیندانی رەجایی شار و راگرتنی بۆ ماوەی ٢٠رۆژ لەزیندانی تاكەكەسیدا دۆخی جەستەیی بەرەو خراب بوون روێشتووە.
هەتا بڵاو بونەوەی ئەو راپۆرتە بەرپرسانەی گرتووخانەی رەجایی شار ئیزنی چارەسەریی پزیشكیان بە قاسم نەداوە.
شەپۆلی پارازیت هەڕەشە لەگیانی زیندانیان دەكات
لەزیندانی رەجایی شار هێندێكەرەسەی تایبەت بە پارازیت لەناو سلولەكاندا دامەزرێندراون و ئەو شەپۆلی پارازیتە دەتوانێمەترسیی بۆ سەر گیانی زیندانیان لێبكەوێتەوە.
هەنووكە چەندین دەزگای دیكەی پارازیتیشیان بە كەرەسەكانی پێشوو زیاد كردووە و بەم چەشنە دەیانهەوێپێش بە چوونە دەری زانیاری لەرێگای تلەفوونەوە، بگرن.
پارازیت چەندین نەخۆشی وەكوو شێر پەنجە دەتوانێبەدوای خۆیدا بێنێو ئەو هەوڵەی لێپرسراوانی رێژیمی ئێران مەترسییەكی گیانی جیدییە، بۆ سەر زیندانیان.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك لەزیندانییەكان لەنامەیەكەدا كە بۆ لێپرسراوی گرتووخانەی رەجایی شارییان ناردووە، داوایان لێكردووە كۆتایی بە ئەزیەت و ئازارەكانی بۆ سەر دەسبەسەركراوان بێنێت.
ئەو زیندانیانە لەنامەیەكەیاندا دوایین مۆڵەتیان بە بەرپرسی زیندان داوە و پێیان وتووە ئەگەر دەست لە ئازاری زیندانیان هەڵنەگرێت، رێكاریتر دەگرینە بەر.