کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتووچۆ ژن و مێردێكی لەناوچەی مەریوان كردە قوربانی

22:27 - 26 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لەنێوان جادەی مەریوان ـ پاوە هاووڵاتییەكی كورد گیانی لەدەست دا و یەكێكی‌تریش بەتوندی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی ٢٥لەسەر ٢٦‌ی جۆزەردان ئیسماعیل میری خەڵكی ئاوایی دزەوەنی سەر بە شاری مەریوان لەجادەی مەریوان ـ پاوە لە گەردەنەی ژاڵانە بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا.
هەر لەو پێوەندییەدا رویا مورادی خێزانی ئیسماعیل زارعیش بەسەختی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە كراوە.
ئەو ژن و مێردە بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنەكەیان تووشی ئەو رووداوە بوونە.