![](/weney-mallperr/5353.jpg)
كوردستان میدیا: كرێكارێكی كورد لەكۆمپانیای دروست كردنی كەلوپەلی بیناسازی بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمجەدچشمەسپی كرێكاری كۆمپانیای ساشا بتن كە تیرچە و كەلوپەلی بتنی بیناسازیی بەرهەم دێنێت، لەئەنجامی كەوتنە ناو دەزگای بەردشكێنەوە، گیانی لەدەست دا.
ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی کردەوە، ئەمجەدچشمەسپی خەڵكی ئاوایی كانی كوە هەڵكەوتوو لە ١٠ كیلۆمیتری جادەی كامیاران ـ كرماشان بوو.
كۆمپانیای ساشا بتن لەجادەی كامیاران ـ سنەیە و سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو بەرپرسانی ئەو شوێنە لەبواری دابین كردنی كەلوپەلی ستاندارد بۆ كرێكاران كەمتر خەمن.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەماوەی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییدا ١٢كرێكاری كورد بە هۆی رووداوی كارەوە بوونەتە قوربانی.
لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٨ كریكاری كورد گیانیان لەدەست داوە و ٤ی دیكەش بریندار بوون.