![](/weney-mallperr/5176.jpg)
كوردستان میدیا: ساختەكاری و كڕینی دەنگ لەهەڵبژاردنەكانی جاری دووهەمی خۆڵی نۆیەمی نوێنەرانی مەجلیسی رێژیم، بووە هۆی ئەوەیكە كەسێكی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات بچێتە مەجلیس.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، عومران عەلی محەممەدی بەساختەكاری و كڕینی دەنگ لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، توانی بچێتە مەجلیس.
عومران عەلی محەممەی، داریوش قەنبری، فەرەیدوون هیمەتی و حەمید كەریمی لەپاڵێوراوانی پۆستی نوێنەرانی مەجلیس بوون كە لەنێوان ئەواندا عومران عەلی محەممەدی توانی لەرێگای ساختەكارێیەوە بچێتە مەجلیس.
عومران عەلیمحەممەدی یەكێك لەكەسانی سەر بە ئیتلاعاتی رێژیمە و ساڵانێكی زۆر لەگەڵیان لەپێوەندیدا بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا یەكێك لەپاڵێوراوەكان بەناوی فەرەیدوون هیمەتی بەهۆی رەتی سەلاحییەتی لەگەڵ ئیمام جومعەی شاری ئیلام كێشەی بۆ هاتۆتە پێش و بەتوندی رەخنەی لێگرتووە.
بەوتەی كەسێكی ئاگادار، ئیمام جومعەی ئیلام دەستی لەرەتی سەلاحییەتی پاڵێوراوانی میان دەورەیی مەجلیسدا هەبووە.