![](/weney-mallperr/13180.jpg)
کوردستان میدیا: هێزەکانی بەسیج و بەکرێگیراوانی سەر بە سپای پاسداران بۆ پشتیوانی لە تیرۆریسم بە چەک هاتنە سەر شەقامەکان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، هێزەکانی بەسیج و مۆرەکانی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران، بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک پشتیوانیی خۆیان لە تیرۆریسم دەربڕی.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لە ورمێ ڕایگەیاند کە؛ لەو ڕێپێوانەدا هێزەکانی بەسیج و سپا بە دروشمی دژی عەرەبستان پشتیوانی‌یان لە ئاژاوەگێڕییەکانی ڕێژیم لە ناوچەکە و هەروەها تاونبارانی ڕووداوە تیرۆریستییەکان وەک شێخ نەمر دربڕی.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لە درێژەدا ڕایگەیاند کە؛ لەو خۆپیشاندانەدا بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران و هەروەها پاسدار نادر قاضی‌پوور، نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم بەشدار بوونە.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دوای ئێعدام‌کرانی شێخ نمر ئاخووندی شیعە مەزهەب، کە بە هاوکاریی و ڕێکخستنی گرووپی تیرۆریستی لە لایەن وڵاتی سعوودییەوە تاونبار ناسرا بوو، ناڕەزایەتییان دەربڕی و تاقمێک لە بەکرێگیروانی سەر بە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەکانی ئەو وڵاتە.
له دوایین كاتژمێره‌كانی ڕۆژی شه‌ممه، گرووپگه‌لێ له به‌كرێگیراوانی به‌سیج و دیتر هێزه‌كانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ئێعدامی ٤٧ تیرۆریست بۆ وێنه ئاخووندی شێعه شێخ نمر باقر له به‌كرێگیراوانی ڕێژیم له عه‌ره‌بستان و كۆمه‌ڵێك تیرۆریستی دیكه، هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له تاران و به‌كرێگیراوانی به‌سیج به‌پێی نه‌ریتی هه‌میشه‌یی خۆیان، پاش ئه‌وه‌یكه چوونه نێو باڵوێزخانه‌كه‌وه، به‌شێك له باڵاخانه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌یان سووتاند.
دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه، عه‌ره‌بستان و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند و هه‌ندێ وڵاتیش ئاستی پێوه‌ندییه‌كانیان بۆ كه‌مترین ئاستی دیپلۆماتیك دابه‌زاند.

![13181.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13181.jpg)
![13182.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13182.jpg)
![13183.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13183.jpg)