![](/weney-mallperr/13196.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بۆ دووهەمین جار لە ماوەی ڕابردوودا، بنکەی ژێرزەمینیی مووشەکەکانی خۆی دەرخست.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵدەریی تەسنیمی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، بڵاوی کردووەتەوە، سپا دووهەمین شاری مووشەکیی خۆی کە لە قووڵایی ٥٠٠ میتری ژێرزەمیندا درووست کراوەی، ئاشکرا کرد.
ئەو بنکە مووشەکییەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو بە بەشداریی عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران ئاشکرا کراوە.
ئاشکرا کردنی پڕۆژەی مووشەکیی نوێی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی نێوان عەرەبستان و ڕێژیمی ئێران چڕتر بووەتەوە.
فەرماندەی هەوافەزای سپای ڕێژیم ئەمیرعەلی حاجیزادە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ ڕایگەیاند کە ئاشکرا کردنی ئەم بنکە مووشەکییانە بۆ بەرپرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمنە.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئەو مووشەکە بالستیکانە لە بۆردە جیاوازەکاندا لە هەموو پایەگاکانی ئێراندا ئامادەی هاویشتنن و لەسەر بڕیاری ڕێبەر ڕاوەستاوین.
دوای تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، ئەمریکا گەڵاڵەی نوێی گەمارۆی ئابووری خستە ڕوو کە تا ئێستا لە دەستی تاوتوێکردن دایە.
لەو پێوەندییەدا جان کۆربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە؛ ڕێژیمی ئێران بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک، بڕیارنامەی شوورای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە و ئەوەش مەترسییەکی جیدیە بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.
ئەمریکا لەو گەڵاڵە نوێیەی گەمارۆ ئابوورییەکاندا، چەندین شیرکەت و کەسانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە لە بەرەوپێشبردنی پیشەی مووشەکیی ڕێژیمی ئێراندا هاوکاریی دەکەن دەخاتە ناو لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە.