كه‌ریم په‌رویزی
ره‌نگه ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌م هه‌ڵه بێ، ره‌نگه تا ڕاده‌یه‌كیش وه‌ڕاست گه‌ڕێ، به‌ڵام پێم وایه ویلایه‌تی فه‌قیهی له كوردستاندا به‌چۆكدا دێ و كوردستان ده‌بێ به سه‌نگه‌ری ڕووخانی ئه‌م ڕێژیمه دڕنده‌یه.
له ده‌سته‌واژه سیاسییه‌كاندا چه‌مكێك هه‌یه به ناوی "تۆرمیدۆر" كه گه‌ر خراپی لێ تێنه‌گه‌یشتبم به واتای ده‌وردانه‌وه و خوولانه‌وه‌ی بازنه‌یی دێ. به‌و مانا كه كردار و ئیداره‌كردنی حكوومه‌ته‌كان وه‌كوو خوولانه‌وه له بازنه‌یه‌كدایه كه قۆناخ به قۆناخ تێی ده‌په‌ڕێنن و سیكلێكی هاوشێوه له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان دوای رووخانی سیستمێك و هاتنه ئارای سیستمی دیكه ده‌بیندرێ.
ئه‌وه‌ی له سیكله یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهیدا ده‌بنیدرێ، سه‌ره‌تا خومه‌ینی له پاریس بێنرایه‌وه و كرایه رێبه‌ری شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ئه‌و شۆڕشه له خه‌ڵك دزرا. له سیكلی یه‌كەمی بازنه‌ی ده‌ورانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریی ویلایه‌تی فه‌قیهی له ئێران‌دا هێرش كرایه سه‌ر كوردستان و دوایه هه‌موو هێزه ناهاوته‌ریبه‌كان له ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ر نران و تێكنۆكراته‌كانیش ورده ورده په‌راوێز خران.
له سیكلی دووهه‌مدا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ جیهان هه‌ڵگیرساند و ئابووریی ئێرانیان وێران كرد و ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆییان یه‌كده‌ست كرد. له سه‌رده‌می خومه‌ینی و مووسه‌وی و سه‌رۆك مه‌جلیسیی ره‌فسه‌نجانیدا.
سیكلی سێهه‌م دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕ، باسی ئێعتداڵیان هێنایه ئاراوە و له سیكلی چواره‌م و لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا باسی چاكسازی و دیالۆگی شارستانیه‌ته‌كان بوو و سیكلی پێنجه‌م پاشەكشه له كرانه‌وه‌ی نێوخۆیی و سیكلی شه‌شه‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ گوتاری به‌ناو ئێعتێداڵ و سیكلی حه‌وته‌م دووباره تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان و وێرانكردنی ئابووری و ئێستاش دووباره په‌راوێزخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ساڵانه له باری ئیدیۆلۆژیی ئێرانی فه‌رهه‌نگی یارمه‌تییان دان تاكوو خوێنی خه‌ڵك بمژن و دووباره خۆپیشاندان و ناره‌زایی هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌ستی پێ كردۆته‌وه.
له‌م ده‌وردانه‌وه و خوولانه‌وه له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ویلایه‌تی فه‌قیهیدا، ئه‌م رێژیمه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر خاڵی ده‌سپێك و سیكلی یه‌كه‌م كه ده‌بێته سیكلی كۆتایی و خولی ئه‌نجام!
دوای هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی، له سه‌ركوتی كوردستان و نه‌ته‌وه سته‌ملكراوه‌كانی وه‌كوو توركمه‌نه‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كرد و له‌م قۆناخه‌شدا له سه‌ره‌ولێژیدا دووباره ده‌ستی داوه‌ته‌وه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كوردستان و نه‌ته‌وه سته‌مێكراوه‌کان، به‌و جیاوازییه‌وه كه ئه‌م جاره له هه‌ڵكشانی كوردستان و داكشان و رووخانی رێژیم‌دا دووباره پێك گه‌یشتووینه‌ته‌وه.
ئه‌مجاره كۆماری ئیسلامی هیچ پێوه‌ر و كۆڵه‌كه‌یه‌كی نه‌ماوه بۆ مانه‌وه و وه‌كوو كه‌سێك له‌و گۆماوه‌دا بخنكێ ده‌ست بۆ هه‌موو پووشێك ده‌با، له ترسی مه‌رگیشیدا مه‌رگ بۆ خه‌ڵك به‌دیاری دێنێ.
ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی به سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی كوردستان و ئێران‌دا ده‌یڕژێنێ، له رووی هێز و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه، وه‌كوو كه‌سێكی ترسنۆك كه له دۆڵێكی تاریكدا گیر ده‌خوا و هه‌موو داروبه‌ردی لێ ده‌بن به سه‌ربازی دوژمن، خامنه‌ییش ئێستا هاوار ده‌كا كه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكە سه‌ربازانی دوژمن بوون و له ترسی مه‌رگدا ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی.
به‌داخه‌وه كه خه‌بات له ئێران‌دا خوێنی ده‌وێ و قوربانیی زۆر دراوه، به‌ڵام له‌م دوایین خولی بازنیه خه‌بات دژی سته‌مكاریدا، كوردستانه كه ناوی له جیهاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه و ره‌نگه هه‌ر به‌ده‌ستی كوردێكیش سه‌ری خامنه‌یی به په‌تی مه‌رگه‌وه بكرێ.