کوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیته‌ی حیزب له وڵاتی دانمارک‌دا، له‌گه‌ڵ به‌ربژێرانی پا‌رلەمانی ئەو وڵاتە کۆ بوونەوە.
ڕۆژی شەممە، ٧ی بانەمەڕ، لە درێژه‌ی كار و چالاكییەکانی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە وڵاتی دانمارک‌دا، شاندێكی حیزب له شاری كۆپێنھاگدا، لەگەڵ دوو بەربژێری كوردی پا‌رلەمانی دانمارک كۆ بوونەوە.
له‌م دیداره‌دا، كه زۆربه‌ی حیزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدار بوون، نوێنه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئه‌و دوو هاوڕێیە ڕاگه‌یاند.
"سه‌ردار" و "حه‌لیمه"، دوو به‌ربژێری كورد بۆ پا‌رلەمانی دانمارک، خه‌ڵكی باكووری كوردستانن و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان كرد و پاڵپشتیی خۆیان بۆ پشتیوانی لە حیزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان دەربڕی و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه له نێو پا‌رلەمانی دانمارک‌دا ده‌توانن ده‌نگی كوردان بن و هاوكاری چالاكی و تێكۆشانی كوردان لەو وڵاتەدا بن.