کوردستان میدیا: شاندێکی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له وڵاتی سوئید، لە پەیوەندی لەگەڵ نامه‌ی سهرئاوەڵای په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزب بو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی ئه‌و وەزارەتەی کرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٨ی گەلاوێژ، "حه‌مید ته‌یمووری"، نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی سوئید، لەگەڵ "جه‌میله حه‌سه‌نخاڵی"، هاوکاری به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سوئیدیان کرد و لەگه‌ڵ "پێترا ئاندرسون" و "مارگوت واڵسترۆم"، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وهزارهتهیە، چاوپێکه‌وتنیان پێک هێنا.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، شاندی حیزب، سه‌باره‌ت به نامه‌ی سهرئاوەڵای په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی حیزب بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته گفتوگۆیان کرد.
نوێنه‌ری حیزب، وێڕای ئه‌وه‌ی هۆکاری ناردنی نامه سهرئاوەڵاکهی سه‌باره‌ت به هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم بو سوئید باس کرد، جارێکی دیکه ئه‌و خاڵانه‌ی له نامه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێکرابوو، خسته به‌ر باس و به‌وردی بۆ شاندی خانه‌خوێی شی کرده‌وه.
شاندی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب، جارێکی دیکه داواکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی که له نامه سهرئاوەڵاکەدا ئاماژه‌ی پێکراوه دووپات کرده‌وه و هیوای خواست که ده‌وڵه‌تی سوئید، گرینگی به‌و داواکارییه بدات و له کۆبوونه‌وه‌یاندا لەگه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئێران، بیانخه‌نه به‌ر باس.