![](/weney-mallperr/13198.jpg)
كوردستان میدیا: عه‌ره‌بستانی سعوودی له یه‌كه‌م هه‌نگاوی پاش پچڕانی پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، له بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی خۆی بۆ ئۆرووپا و ئه‌مریكا تا نزیك به دۆلارێك دابه‌زاند.
به‌پێی هه‌واڵی ڕادیۆ فه‌ڕانسه، عه‌ره‌بستانی سعوودی نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی خۆی بۆ بازاڕه‌كانی ئۆرووپا و هه‌وره‌ها بڕێك له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی بۆ ئه‌مریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیین بۆ مانگی فێورییه دابه‌زاندووه و له هه‌مان كاتدا نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی خۆی بۆ بازاڕه‌كانی ئاسیا زیاد كردووه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی عه‌ره‌بستان به باوه‌ڕی كارناسانی ئابووری سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی نرخی نه‌وتی خۆی بۆ ئۆرووپا و ئه‌مریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ بهرجهونی هه‌ڵپه‌ساردنی سزا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دژی ڕێژیمی ئێران كه له‌وانه‌یه ڕێژه‌ی هه‌نارده كردنی نه‌وتی زیاد بكات.
به‌ڵام به‌م كاره‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌مه‌ڕ هه‌زران كردنی نه‌وتی خۆی، له باری ئابوورییه‌وه زه‌برێكی قورس ده‌دات له كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دۆزینه‌وه‌ی مشته‌ری و بازاڕی ئه‌رخه‌یان بۆ نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان و سزا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌شێكی به‌رچاو له بازاڕی نه‌وتی خۆی له‌ده‌ست داوه و زۆر چاوه‌ڕوانی ده‌كرد پاش هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌و گه‌مارۆیانه بتوانێ بازاڕه‌كانی ڕابردووی خۆی وه‌چنگ بێنێته‌وه. ئه‌و بازاڕانه‌ی كه ئێستا له ڕكێفی عه‌ره‌بستان و ڕووسیهدان.
شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌م هه‌وڵه‌ی عه‌ره‌بستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌توانێ بازاڕی داهاتووی نه‌وتی ئێران تووشی كێشه و ئاسته‌نگی جیددی بكات و به‌م بۆنه‌یه‌وه، واته هه‌زران بوونی نه‌وتی عه‌ره‌بستان كه نه‌وتێكی بهكواڵیتیتره تا نه‌وتی ئێران، ڕێژیم نه‌توانێ له ڕێگه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خۆی، ئه‌و مه‌به‌سته ئابووری و سیاسیانه بپێكێ كه كۆماری ئیسلامیی ناچار كرد له به‌رامبه‌ر داخوازییه‌كانی ڕۆژئاوا چۆك دابدات و واز له به‌رزه‌فڕییه ناوه‌كییه‌كانی بێنێ.
ئه‌مه‌ش له حاڵێكدا كه ڕووسیه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه واز له بازاڕه‌كانی بێنێ، چونكوو ئابووری ڕووسیه ئێجگار پشتی به‌ستووه به هه‌نارده‌كردنی وزه و به تایبه‌تی نه‌وته‌وه.
نرخی نه‌وت له چه‌ند ساڵی دواییدا زۆر دابه‌زیوه، به شێوه‌یه‌ك كه نرخی به‌رمیلێ نه‌وت له ١٥٠ دۆلاره‌وه ئێستا دابه‌زیوه بۆ ژێر ٣٠ دۆلار و مه‌زنده‌ش ده‌كرێ پاش هه‌ڵگیرانی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ڕێژیمی ئێران به تایبه‌تی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌كانی ئه‌م ریژیمه، ئازادبوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی پاشكه‌وته ئێستراتژیكهكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان و ئه‌م كرده‌وه‌ی عه‌ره‌بستانیش نرخی نه‌وت و به تایبه‌تی نه‌وتی ئێران تا ژێر ٢٠ دۆلاریش داببه‌زێنێ.