كه‌ریم په‌رویزی
رێژیمه تۆتالیته‌ره‌كان له كاتی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی سێحری بیری دژه‌مرۆیی و دواكه‌وتووانه‌كه‌یاندا په‌نا بۆ زۆر كرده‌وه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌به‌ن كه ته‌نیا و ته‌نیا ده‌بێته هۆی سووكبوونی زیاتری خۆیان و گاڵته‌جاڕی به بیرۆكه و ئیدئۆلۆژییه‌كه‌یان.
رێژیمی خومه‌ینی له سه‌ر ئه‌ساسی چه‌واشه‌كردنی مێژوو و به فۆرمی هه‌یئه‌ته‌كانی عه‌زاداری و نه‌وحه‌خوێنی بیچمی گرتووه و ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی له شكڵی هه‌یئه‌تێكی شینگێڕیدا چه‌ند پاته ده‌بێته‌وه.
له‌م نمایشی شینگێڕیی سه‌رتاسه‌رییه‌دا، وه‌لیی فه‌قیه وه‌كوو ئاخوندی كارگه‌ردانی هه‌موو نمایشه‌كه له سه‌ره‌وی مه‌جلیسه‌كه داده‌نیشێ و میدیا و تیڤیش ده‌بێته مێنبه‌ری پڕوپاگه‌نده و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگوڕه‌نگی نه‌وحه‌خوێنی و شین‌گێڕی و له‌و لاشه‌وه گۆپاڵبه‌ده‌ستێكی مێشکپووچه‌ڵ كه سپای پاسداران رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێ، جارجار ده‌نگێكی نه‌ساز هاوار ده‌كا تاكوو سه‌ره‌ڕای فه‌زای شین و ناڕه‌حه‌تی، به‌شدارانی نمایشه‌كه و چاولێكه‌رانیش بترسێنێ كه نه‌كا گورزێك له‌و خه‌ڵكه بوه‌شێنێ!
له‌م جۆره نمایشی هه‌یئه‌تی شینگێڕییه، هه‌زاران جاریان دووپات كردووه‌ته‌وه و سه‌ره‌تا خه‌ڵكی زۆریان پێ وه گریان ده‌خست، به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی درۆكانیان و به‌تاڵبوونه‌وه‌ی سێحری نه‌وحه‌كانیان، ئیدی خه‌ڵك نه‌ك گریانی به‌و شینگێڕییه نایه به‌ڵكوو گاڵته‌ی به نمایشه‌كه‌یان دێ و گریانی به حاڵی خۆی دێ كه چ كه‌سانێك حاكمی سامان و وڵاتن و بڕیار له‌سه‌ر ژیانیان ده‌ده‌ن!
هه‌ر كات كۆماری ئیسلامی له گۆشه‌یه‌كه‌وه تووشی لاوازی و كه‌موكورتییه‌ك هاتبێ، به‌په‌له ئێسك و پرووسكێكی نه‌دیاری كۆكردوه‌ته‌وه و له تابووتی خستووه و به نێو شه‌قام و بازاڕدا گێڕاویه كه گوایه ئه‌مه پاشماوه‌ی فڵان كه‌سێكه وا له به‌ره‌ی شه‌ڕ یان له رووداوێكدا كوژراوه و دووباره په‌نای بردۆته‌وه به‌ر نه‌وحه‌خوێنی و شین‌گێڕی تاكوو هه‌ستی خه‌ڵك بجووڵێنێ و به‌لاڕێیاندا ببا و به‌م شێوازه كه‌موكورتی و نه‌هامه‌تییه ده‌سكرده‌كانی خۆی بشارێته‌وه.
له‌م جۆره نمایشانه كه پێشتر له شین‌گێڕی ده‌چوون و ئێسته بوون به گاڵته‌جاڕی، ساڵانه چه‌ندین نموونه به‌ڕێوه ده‌با و گوایه ئه‌وه پاشماوه‌ی كوژراوی شه‌ڕی ئێران و عێراق یان كوژراوانی شه‌ڕی دژی داعش یان پارێزه‌رانی حه‌ره‌م بوون! زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و تابووتانه‌ش به‌تاڵ بوون! ته‌نانه به ڤیدیۆش ده‌ركه‌وت كه تابووته‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی كه بردیانه‌وه به‌ره‌و ئێران، به‌تاڵ بوو و هیچی تێدا نه‌بوو! بۆ ڕێژیمی هه‌یئه‌تی شین‌گێڕی ئه‌وه گرنگه كه نمایشێكی نه‌وحه‌خوێنی وه‌ڕێ بخا و گه‌ندكارییه‌كانی پێ داپۆشێ.
چه‌ند رۆژێكه له كوردستانیش خه‌ریكی نمایشی پڕ له گاڵته‌ن كه گوایه له چۆڵه‌وانییه‌كدا له نێو دۆڵێكدا له دیوانده‌ره، چه‌ند ئێسك و پرووسكیان دۆزیوه‌ته‌وه و له تابووتیان خستووه و وه‌ك ئیدیعا ده‌كه‌ن هی ژنێكه كه زیاتر له سی ساڵ پێش ئێستا كوژراوه! ره‌نگه هه‌ر ئه‌و ژنه به ده‌ستی خودی پاسداره‌كانی رێژیم كوژرابێ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌و شوێنه فڕێ درابێ، ئێسته دوای سی ساڵ ده‌ڵێن ئێسكه‌كه‌یان هێناوه و له تابووتیان خستووه و به دیوانده‌ره و سنه‌دا نه‌وحه‌ی بۆ ده‌گرن!
تابووته به‌تاڵه‌كانی رێژیم كه ده‌یانگێڕێ و كه‌سێكی وه‌كوو پاشماوه‌ی قاسم سوله‌یمانیش دێ نومایشه‌كه گه‌رمتر بكا، له‌راستیدا نومایشی به‌تاڵبوونه‌وەیی خودی رێژیم و ده‌ركه‌وتنی بۆشایی مێشكی گۆپاڵ به‌ده‌ستانیانه كه به ده‌وری تابووتێكی داپۆشراوی به‌تاڵدا، شینی بۆش ده‌گێڕن و زیاتر له هه‌مووكات، داڕمانی هه‌موو ئیده دواكه‌وتووانه‌كانیان و داته‌پینی پڕوپاگه‌نده‌ی بێ نێوه‌ڕۆكیان نمایش ده‌كه‌ن. شینی بۆشی شینگێڕانی هه‌یئه‌تی نه‌وحه‌خوێنیی ویلایه‌تی فه‌قیهی، بۆشایی مێشكی ئه‌م رێژیمه و داروده‌سته‌كه‌یان ده‌سه‌لمێنێته‌وه.