کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شێخ سەلاح شێخ شەرەف تاڵەبانی سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد

16:44 - 14 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: شێخ سەلاح شێخ شەرەف تاڵەبانی بە هاوڕێیەتی وەڤدێک سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، شێخ سەلاح شێخ شەرەف تاڵەبانی، کەسایەتی بەناوبانگی بنەماڵەی تاڵەبانی و شاری کۆیە بە هاوڕێیەتی وەڤدێک سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازی لێکرا.

لەم دیداردا شێخ سەلاح وێڕای پشتیوانی لە دۆزی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات بە بۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەم دواییانەی هێزی پێشمەرگە لە قوولایی خاکی کوردستان یەکگرتوویی نەتەوەیی کورد و هێزە سیاسییەکانی بە زامنی دەستەبەری مافە نەتەوەایەتییەکانی زانی.

لەو پێوەندییەدا، شەرەفی سپاسی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی وەڤدی میوانی کرد و ڕایگەیاند حیزبی دێموکرات لە قۆناخە جیاجیاکانی مێژوودا هەموو کات بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی پاراستووە و لە ئێستاشدا بە هەموو توانا کار بۆ یەکڕیزی هێزە سیاسییەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان دەکا.