بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، شەوئاهەنگێک بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ''هورسێنس'' لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ''ئەی ڕەقیب'' و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی ناوچەی ''میت یولەند'' لەلایەن ''سەربەست ئورمیە'' ئەندامی کۆمیتەی ئەو ناوچەیە پێشکەش کرا.
لە درێژەدا پارچە شمشاڵێک لەلایەن '''کەریم محەممەدی'' پێشکەش کرا و کێبڕکێیەک لەنێوان دوو گرووپی بەشدار لەو ئاهەنگە بەڕێوە چوو کە گرووپی براوە لەلایەن ''مەحموود دەشتی'' تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات خەڵات کرا.
دواتر ئارمی حیزبی دێموکرات کە لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزب لەو وڵاتەدا ئامادە کرابوو لەلایەن ''بێهرووز خەلیلی'' بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی ''میت یولەند'' پێشکەشی بەشداربووان کرا.
لە نێوئاخنی ئاهەنگەکە چەند کورتە پەخشانێک لەلایەن ''فاخر مەولوودی'' پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەوە پێشکەش کرا.
بەشی کۆتایی شەوئاهەنگەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.