![](/weney-mallperr/6774.jpg)
کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شەپۆلێکی نوێدا دەستیان دایە کۆکردنەوەی ماهوارە لە شارەکانی مەریوان و شنۆ.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران بە بێ مۆڵەتی یاسایی رژاونەتە نێو ماڵی هاووڵاتییانی ژمارەیەک لە گەڕەکانی شاری شنۆ و کۆمەڵێک ماهوارەیان کۆکردووەتەوە.
لەو پێوەندییەدا و لەنێو شاری مەریواندا لە رێکەوتی ٢٨ی رەزبەر، هێزەکانی رێژیمی ئێران لە هێندێ لە گەڕەکەکانی وەکوو بێسارانی، فەیلەقووس و شێخ ئەحمەد شەپۆل، دەستیان به کۆکردنەوەی ماهوارەی دانیشتوانی ئەو شارە کردووە.
پێشتریش لە سەرەتاکانی مانگی رەزبەردا هێزەکانی رێژیمی ئێران بە زیاد کردنی پارازیت، تەشویشیان خستووەتەسەر کاناڵە ماهوارەیی و بەتایبە کاناڵە کوردییەکان و پێشیان بە بڵاوکردنەویان گرتبوو.