![](/weney-mallperr/5170.jpg)
كوردستان میدیا: لەئەنجامی شەڕ و تێكهەڵچوونی نێوان هێزە ئینتزامییەكانی شاری میاندواو و دانیشتوانی ئاوایی سەوڵی تەپە (سوگلی تپە)، دوو كەس لەهێزەكانی رێژیم بریندار بوون.
رێكەوتی ٢٧ی جۆزەردان هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لەشاری میاندواو، هێرشیان كردۆتە سەر ئاوایی سەوڵی تەپە و لەئەنجامدا شەڕ و تێكهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە.
لەئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو كەس لەهێزەكانی رێژیم بەهۆی تەقەی دانیشتوویەكی ئاوایی سەوڵی تەپەوە بریندار بوونە.
سایتی ئوروم نیوز بڵاوی كردەوە، ژمارەیەك لەدانیشتوانی ئاواییەكە لەلایەن هێزەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر كراون.