![](/weney-mallperr/13157.jpg)
كوردستان میدیا: له به‌رده‌وامیی شه‌پۆلی كپ كردن و سانسۆڕی ڕاگه‌یه‌نه ئازاده‌كان له ئێران‌دا، جێگری كۆمه‌ڵایه‌تی هێزی ئینتزامیی ڕێژیم له پارێزگای كرماشان وتی:گه‌ڵاڵه‌ی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ فرۆشیارانی كه‌ره‌سته‌كانی سه‌ته‌لایت له پارێزگای كرماشان‌دا كه‌وتووەته ئه‌جیندای كاره‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، سه‌رهه‌نگ موحه‌ممه‌دڕه‌زا ئاموویی وێڕای هێما كردن بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له ڕوانگه‌ی ڕێژیمه‌وه تۆڕه ماهواره‌ییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماڵه، به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی گه‌نج و مێرمنداڵ كاریگه‌ریی خراپ و تێكده‌رانه‌ی ده‌بێت، ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ فرۆشیارانی ماهواره به توندی لێپێچینه‌وه ده‌كرێ.
له‌م ساڵی دواییدا یه‌كێك له گه‌ڵاڵه‌كانی هێزی ئێنتزامیی ڕێژیم، هێرش كردن بۆ سه‌ر بانیجەی ماڵه‌كان بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی سێڵی سه‌ته‌لایه‌ته‌كان بوو، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ش وه‌ك گه‌ڵاڵه‌كانی ساڵانی ڕابردوو هه‌ره‌سی هێنا و نه‌یانتوانی له‌م ڕێگه‌وه پێش به خه‌ڵك بگرن تا كه‌ڵك له سه‌ته‌لایت وه‌رنه‌گرن.
چه‌ن ساڵ پێش ئێستا یاسای قه‌ده‌غه بوونی به‌كارهێنانی سه‌ته‌لایت په‌سند كرا كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌ته‌لایه‌ت و كه‌ره‌سته‌كانی ٢ بۆ ٦ ساڵ زیندان، پاره‌ی كاش هاوبه‌ری ١٠ قاتی نرخی شمه‌كه‌كه و ٧٤ لێدانی قامچی به‌دواوه بوو.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، ئه‌م یاسایه نه‌ك نه‌یتوانیوه پێش به په‌ره‌سه‌ندنی به‌كارهێنانی سه‌ته‌لایت بگرێ، به‌ڵكوو به هۆی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك سه‌یری ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئێران ناكه‌ن، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاماری به‌كارهێنه‌رانی سه‌ته‌لایت له ئێران‌دا زیاتر ده‌بێت.