"حەمید تەیمووری" نوێنەری پێوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ "جەمیلە حەسەنخاڵی" بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر پرسی کورد لەگەڵ "فرێدریک ماڵم" نوێنەری پیوەندیە نێونەتەوەییەکانی حیزبی لیبراڵ له سوئید چاوپێکەوتنیان کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانان "حەمید تەیموری" نوێنەریپێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ "جەمیلە حەسەنخاڵی" بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئێران و ناوچەکە بە تایبەتی کوردستان چاویان بە فرێدریک مالم نوێنەری پیوەندیە نێونەتەوەیەکانی حیزبی لیبراڵ کەوت.
لەو دیدارەدا بە کورتی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە گفتوگۆیان کردووە:
= باسی هەلومەرجی کوردستان، کێشەی کۆرۆنا و تووشبوونی خەڵکێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی و دەوا و دەرمان بۆ چارەسەریی تووشبووان و گرینگی نەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لە شار و گوندەکانی کوردستان و تەنانەت پێڕانەگەیشتن بە خەڵکی ئێران و بەتایبەت نەتەوەکانی تری وەک بەلووچەکان کە لە هەموو بارێکدا دەناڵێنن. باس نەکردن و شاردنەوەی تووشبوانی کۆرۆنا لەلایەن ڕێژیمەوە کۆسپێکی گەورەیە کە بەو جۆرە دەیهەوێلە بەر ڕای گشتی ئەو کێشەیە نەبێتە کێشە بۆ ڕێژیم.
کێشەی بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار و داهات بەشێک لە خەڵکی کورد لە شار و گوندەکان ناچارن کاری مەترسیداری کۆڵبەری بکەن.
کوشتنی کۆڵبەران بە دەستی پاسدار و هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان درێژەی هەیە و لەلایەکی دیەکوە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لەڵایەن ڕێژیمەوە تۆپباران دەکرێت.
ئیعدامی لاوانی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، سنە و کرماشان لە هەڵکشاندایە و ڕێژیمی ئاخوندی هیچ گرینگیەک بە مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە بەشەر دۆستەکان نادات و بە کەیفی خۆی جینایەت دەرحەق بە خەڵکی کورد و نەتەوەکانی تری لە ئێران دا دەخولقێنێ.
خۆپێشاندانی خەڵکی دژی ڕێژیم و دەنگ بەرزکردنەویان دژ بەو رژیمە و نفرەت و بێزاری خەڵکی لەشەقام و کۆڵانەکانی شارەکانی ئێران ڕۆژانە، بەداخەوە دنیای دەرەوە ئەو دەنگانە نابیسن و بە جۆرێک ئۆروپا و ئامریکا دەیانەوێ لەگەڵ ئەو رژیمەدا ڕێک کەون. لە لایەک ئابلوق دەخەنە سەر ئێران لە لایەن ئامریکاو لە لایەک وڵاتانی ئۆرووپایی خەریکی مەعاملە لەگەڵ رژیم و کێشەی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی رژیم پایماڵ دەکەن.
گەمارۆ بازرگانی و ئابوریەکان کاری خۆیانیان کردووە و رژیم لە ڕۆخاندایە کەچی وڵاتانی ئۆرووپا پشتی دیکتاتۆر دەگرن و لە ڕووخان نەجاتی دەدەن. ئەمەش سیاسەتێکی دوو فاقیه.
فرێدرێک باسی لەوە کرد ناوبراو وتی ئێمە هەردەم پشتی کێشەی کورد دەگرین و دەزانین کە ئێران ڕۆژانە خەریکی ئاژاوەنانەوەیە و ئێعدامی لاوان درێژە دەدا.
ئێمە وەک لیبراڵ کە بەشێکین لە دەوڵەت ئەو کێشانە دەخەینە بەردەستی حکومەت و بەتایبەتی پرسی کورد باس دەکەین.