كه‌ریم په‌رویزی
خامنه‌یی له دۆخه‌كه تۆقیوه و به په‌له‌پڕووزه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی خۆی و ڕێژیمهكهیهتی. ترسێكی گه‌وره سه‌رتاپای خامنه‌یی گرتووه و به دڵه‌ڕاوكێیه‌كی تونده‌وه و به سیمایه‌كی ڕه‌نگ په‌ڕیوه‌وه، ده‌ڕوانێته ده‌وروبه‌ر و زه‌نده‌قی چووه له‌وه‌ی كه دوژمن! تا نێو به‌یتی ڕێبه‌ریش هاتبێ و له‌م ساڵانه‌ی دوایی ته‌مه‌نیدا میراته‌كه‌ی به‌ر با بدرێ و ڕێژیمه‌كه‌ی ببێ به تۆز.
له‌ولاشه‌وه گوشاری پۆتین و ڕووسیه‌شی له‌سه‌ره و پێی وتووه ده‌بێ هه‌رچی مۆره‌ی به‌ستراوه به بریتانیا و ڕۆژاوایه بیدۆزێته‌وه و له ده‌سه‌ڵات دووریان بكاته‌وه. هه‌ر ڕۆژێك بنكه‌یه‌ی ئه‌منیه‌تی و نیزامیشی لێ دهتهقهندرێتهوه! خه‌ڵكی ئێرانیش به هه‌موو چین و توێژه‌وه له ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٨ی هه‌تاوی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی خامنه‌یی دروشمیان دا.
كۆی ئه‌مانه خامنه‌یی تۆقاندووه و بڕیاری دابوو به هه‌ر شێوازێك بووه گوێ لەمستێكی به‌ته‌واو مانا و جێی بڕوا بكا به سهركۆمار و كاره‌كانی پێ ڕاپه‌ڕێنێ و ڕێژیمه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه سه‌ر یه‌ك و ئیدی پێویستی به داهۆڵهكانی به‌ناو ڕێفۆرمخوازی نه‌ماوه.
له ٢٨ی جۆزه‌رداندا خامنه‌یی به‌ته‌واوی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی ئێران وه‌ستایه‌وه و له‌ڕاستیدا ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو.
یه‌كه‌م وه‌رچه‌رخان بریتی بوو له‌وه‌یكه گه‌ر هه‌تا دوێنێ له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، درز و كێشه‌یان ده‌كه‌وته نێو خه‌ڵكه‌وه یان ده‌كه‌وته نێو بانده‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌مجاره كێشه‌كه ڕوونتر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی به جۆرێكی دیكه بوو.
گه‌ر پێشتر كۆمه‌ڵگا درزی تێده‌كه‌وت و له‌سه‌ر به‌شداریكردن و نه‌كردن و ده‌نگدان به‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ن جیاوازییان تێدا ده‌بوو؛ ئه‌مجاره ته‌واویه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به ته‌واویه‌تی ڕێژیم وه‌ستایه‌وه و درزه گه‌وره‌كه له‌نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵكدا بوو. له‌م خاڵه مێژووییه‌دا ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌یان بۆ به‌شداریكردن و ده‌نگدان به ڕێژیم كرده‌وه بۆ هه‌میشه له مێژوودا سیمایان ڕه‌ش بوو.
دووهه‌م وه‌رچه‌رخان، جێگوڕكێی ڕێژیم و ئۆپۆزسیۆن بوو بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و هاندانیان!
ساڵانی پێشوو و له ده‌وره‌كانی پێشتری به‌ناو هه‌ڵبژاردندا، ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێژیم، ده‌بوو هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانێك بكه‌ن تاكوو خه‌ڵك به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نن كه به‌شداری شانۆی هه‌ڵبژاردن نه‌بن و له‌و بواره‌دا كێشه و كۆسپی زۆر له‌سه‌ر ڕێگایان بوو. ڕێژیمیش زۆر سانا چه‌ند ڕه‌وت و لایه‌نی به‌ستراوه به ڕێژیمی ڕاده‌سپارد و خه‌ڵكیان بۆ ئاماده‌بوون له‌سه‌ر سندووقه‌كان هان ده‌دا! له ده‌وره‌كانی پێشوودا ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه به كه‌می و به‌كزی ده‌بیسرا و ڕێژیم پاڵی لێ ده‌دایه‌وه!
له ٢٨ی جۆزه‌رداندا، ڕه‌وته‌كه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه بوویه‌وه. ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه باسی له به‌شدارینه‌كردن و بایكۆت ده‌كرد و ڕێژیمیش به‌ته‌واوی كه‌وتبووه په‌له‌قاژه تاكوو خه‌ڵك هان بدا دووباره فریو بخۆنه‌وه!
ڕه‌وته سه‌رلێشێواو و به‌ستراوه‌كانی ڕێژیمیش به‌ته‌واوی كاریان قورس ببوو و هه‌رچی په‌له‌قاژه‌یان ده‌كرد، كه‌متر سه‌رده‌كه‌وتن! له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن و دژبه‌ریی ڕێژیم ده‌نگێكی به‌ته‌واوی به‌رز بوو و ده‌نگی ڕێژیمی خامنه‌یی و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی زۆر كز و لاواز بوو!
ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به تێكڕا و هه‌موو خه‌ڵكانی ئێران، ده‌نگی دژبه‌رییان به‌رز كرده‌وه و به بایكۆتكردنی شانۆی ڕێژیم، هاواریان كرد كه خامنه‌یی و ڕێژیمه‌كه‌ی هیچ پێگه‌یه‌كیان نه‌ماوه و قۆناخی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌م ڕێژیمه ده‌ستی پێ كردووه.