![](/weney-mallperr/13141.jpg)
كوردستان میدیا: له یه‌كێك له تالاره‌كانی شاری سه‌ڵماس، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆئۆكسیدی كه‌ربۆن ٢٢ كه‌س ژه‌هراوی (مه‌سمووم) بوون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، له ڕێوڕه‌سمێكی زهماونددا له یه‌كێك له تالاره‌كانی شاری سه‌ڵماس، به هۆی بوونی گازی مۆنۆئۆكسیدی كه‌ربۆن له نێو تالاره‌كه، ٢٢ كه‌س ژه‌هراوی بوون وبۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه و دوای چاره‌سه‌ریی پزیشكی، دۆخی ژه‌هراویبووه‌كان به‌ره‌و باشی چوو.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گازه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ، خراب به‌ستنی بۆڕی جێگه‌ی دووكه‌ڵی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی(سۆبا) نێو تالاره‌كه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له سه‌رانسه‌ری ئێران به‌هۆی ده‌سكورتی و هه‌ژاری و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی گاز، زۆربه‌ی كاته‌كان له لووله و بۆڕی نائیستاندارد كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه كه ساڵانه، زۆرترین حاڵه‌تی گازگرتن و ژه‌هراویبوون به گاز له ئێران‌دا ڕوو بده‌ن.