کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری سایین قەڵا تێكهەڵچوون لەنێوان كورد و توركەكان هاتە ئاراوە

15:57 - 25 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەشاری سایین قەڵا تێك هەڵچوون لەنێوان لایەنگرانی دوو پاڵێوراوی تورك و كورددا هاتە ئاراوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٤‌ی جۆزەردان شەڕ و تێكهەڵچوون لەنێوان لایەنگرانی خالید حوسێنی پاڵێوراوی پۆستی شۆرای شاری سایین قەڵا و پاڵێوراوێكی تورك هاتە ئاراوە.
هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران كە بەمەبەستی كۆنترۆڵی ئەو شەڕە چووبوونە شوێنەكە، رووداوەكەیان زیاتر بەرەو توندتێژی برد.
ئەو شەڕە لەگەڕەكی كوشتارگای شاری سایین قەڵا رووی داوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لەبریندارانی شەڕەكە لەبەردەستدا نیە.