کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری مەریوان بۆ جاری دووهەم وێنەی پاڵێوراوان سووتێندرا

16:58 - 22 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەشاری مەریوان وێنەی تەبلیغاتی پاڵێوراوانی پۆستی سەركۆماریی و شۆرای شار و گوندەكان لەلایەن هاووڵاتیانی ئەو شارەوە سووتیندراوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشوێنێكی شاری مەریوان بەناوی مووسك سەرجەم وێنە و پۆستێرەكانی پاڵێوراوان شێوێندراوە و بەشێكیش لەو وێنانە ئاگری تێبەردراوە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش لەشاری مەریوان وێنە و پوستێری كاندیداكان كە لەسێ‌ڕێیانی بهزیستی هەڵواسرابوون لەلایەن هاووڵاتیانە‌وە ئاگرییان تێبەردرابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا رێكەوتی ١٩ی جۆزەردان لەشاری شائاباد (ئیسلام ئاباد) وێنە و پوستێرەكانی یەكێك لەپاڵێوراوان بەناوی رووحانی یش شێوێندرابوو.
لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی ١٨ی جۆزەردان لەگەڕەكی پشت تەپی بەری شیلانان لەشاری مەهاباد، شوێنێكی تەبلیغی ئاگری تێبەردرابوو و سەرجەم وێنە و تراكتە تەبلیغاتییەكان سووتێندرابوون.

5110.jpg