کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەئێران حوكمی ئێعدامی ٨ كەس لەچالاكانی مەزهەبی سوننە رەوانەی دیوانی باڵا كرا

23:04 - 13 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: حوكمی ٨ كەس لەزیندانیانی عەقیدەتی مەزهەبی سوننە بەمەبەستی پەسند كردن، رەوانەی دیوانی باڵا كراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە تاوانی عەقیدەتی و محاربە لەگرتووخانەكانی رێژیمی ئێران لەساڵی ١٣٨٨دا گیران، ١٤٩ كەسن و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە حوكمی ئێعدامی هەشت كەسیان رەوانەی دیوانی باڵا كراوە.
پووریا محەممەدی، ئومید پەیوەند، موختار رەحیمی، بەهمەن رەحیمی، محەممەد پاوەر رەحیمی، شەهرام ئەحمەدی، محەممەد غەریبی و فەرامەرز شانەزەری ئەو ٨ كەسەن كە حوكمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە.

ئەو هەشت هاووڵاتییە بەبەردەوامی رایانگەیاندووە، تەنیا لەبواری گەشە پێدانی مەزهەبی سوننەدا چالاكیان كردووە.

ئەو ٨ كەسە ساڵی ١٣٨٨‌ی هەتاوی لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئێرانەوە حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا و هەنووکە لەزیندانی رەجایی شار دان.