کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەئێران ٣٠%ی نەشتەرگەرییەكان بە دەرمانی بێهۆشی بێ‌كەڵك، ئەنجام دەدرێت

16:32 - 28 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ئەندامی كۆمیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلیس وتی: بە هۆی كەمی دەرمانی بێهۆشی و گرانی نرخەكانیان، لەنەشتەرگەرییەكان لەدەرمانی بێ‌كەڵك و ناستاندارد كەڵك وەردەگیرێت.
حەمید رەزا عەزیزی وتی: بەشێكی زۆر لەپزیشكەكان دەرمانی هالوتانیان جێگرەوەی دەرمانە بێهۆشییەكان كردووە و ئەو دەرمانەش مەترسیی نەخۆشی جۆراوجۆری بۆ سەر هاووڵاتیان هەیە.
ئەندامی كۆمیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلیس ئەوەشی خستەروو، هەنووكە بۆ هۆی گەمارۆكان هێندێ‌دەرمان لەئێران زۆر بەئەستەم دەست دەكەون و ئەگەریش هەبێت نرخەكەی زۆر گران و كڕینەكەی كاری هەموو كەس نیە.
ئێستاكە لەئێران نەخۆشخانە و دەرمانگەكان لەگەڵ كەمی 300 جۆری دەرمان بەرەو روون و رێژیمی ئێرانیش لەو پێوەندییەدا وەڵامدەر نیە.
بەرپرسی كۆمیسیۆنی كاروباری دەرمانخانەكان لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا وتبووی، قەیرانی دەوا و دەرمان لەچەند مانگی داهاتوودا دەچێتە قوناغێكی ئەستەمترەوە.