کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "حەیدرە قوربانی و محیەدین ئیبراهیمی" پشتیوانی کرا

12:40 - 6 خەرمانان 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە كەمپی "ئیكاس" لە وڵاتی دانمارک لە چالاکییەکدا پشتیوانییان لە "حەیدرە قوربانی و محیەدین ئیبراهیمی" کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان، كۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموكرات لە چالاكییەکدا پەیمانیان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی ژینگەپارێز دووپات کردەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات هەروەها پشتیوانییان لە دوو زیندانیی سیاسیی مەحكووم بە ئێعدام لە چاڵەڕەشەكانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، "حەیدەر قوربانی و میحیەدین ئیبراهیمی" دەربڕی و داوایان لە ڕێكخراوە مروڤدۆست و نێونەتەوەییەكان كرد كە پێش بە حوكمی ئێعدامی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە كوردە بگرن.

هەروەها لەو چالاکییەدا كوشتنی كۆڵبەرانی كورد بە دەستی هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم كرد.