کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری کوڵن خۆپیشاندانێک دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە چوو

18:18 - 29 خەرمانان 2721

لە درێژەی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان و لەسەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ناڕازییانە لە دەرەوەی وڵات بەنیسبەت بەردەوامیی مووشەکباران و تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و پێشێلکردنی سەروەریی هەرێمی کوردستان و بەزاندنی سنوورەکانی ئەو هەرێمە، لە شاری "کۆڵنـ"ـی وڵاتی ئاڵمان گردبوونەوەیەک بەڕێوە چوو.

لەو گردبوونەوەیە، کۆمیتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ''نۆردراینڤێست فالینی'' و ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکانە بەشدار بوون و سیاسەتی هەڕەشە و توندوتیژیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.

هەر لەو پێوەندییەدا هەمان ڕۆژ کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی تێرۆری شەهیدانی میکۆنووس و دەستدرێژییەکانی ڕێژیمی ئێران  بۆ سەر خاکی کوردستان لە شاری "بێرلین" خۆپیشاندانێکی بەرینیان بۆ مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە برد.