![](/weney-mallperr/13240.jpg)
کوردستان میدیا: خۆکوژیی منداڵان دیاردەیەکی مەترسیدارە کە بەرۆکی کۆمەڵگای ئێرانی گرتووەتەوە و لە ماوەی سێ ساڵدا، ١١١ منداڵ لە قۆناغی سەرەتایی خوێندندا خۆیان کوشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، خۆکوژیی منداڵان لە ئێراندا بەرۆکی کۆمەڵگای ئێرانی گرتووەتەوە و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیش لەو پێوەندییەدا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشە کۆمەڵایەتییە ناگرنە بەر و ئەوەش لە کاتێکدایه کە خۆکوژیی منداڵان لە ئێراندا لە ئاستێکی زۆر مەترسیداردایە و بەردەوام لەو وڵاتە هەواڵی خۆکوژیی منداڵان بڵاو دەبێتەوە.
ئاماری خۆکوژیی منداڵان لە ئێراندا، بۆ یەکەم جارە کە بڵاو دەبێتەوە و ئەوەش بە شێوەیەکی فەرمی نییە.
بەپێی ئەو ئامارە نافەرمییە، لە ماوەی سێ ساڵدا ١١١ منداڵی ٨ تا تەمەن ١٣ ساڵ لە ئێراندا، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، کە ئەو دیاردەیە لە خەمساردیی بەرپرسانی ڕێژیم لەو پەیوەندییەدا خۆی دەبینێتەوە.
لە کۆی ئەو ١١١ یازدە منداڵە ٥٩ کەسیان کوڕ و ٥٢ کەسیشیان کچ بوونە.
بارودۆخی ژیان و بژیوی بنەماڵەکانی ئێرانی لە ئاستێکی زۆر مەترسیداردایەوە و ئەوەش وا دەکات کە دایک و باوکان توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵەکانیان نابێت و منداڵەکان دەست بۆ خۆکوژی نەبەن.
کارناسانی کۆمەڵناسی لەو باوەڕدان کە نەبوونی بنەماڵەیەکی سەقامگیر و کێشەی عاتفی هۆکاری سەرەکیی خۆکوژیی منداڵان بەئەژمار دێن. هەروەها سیستمی پەروەردەی ئێران هیچ بایەخێک بۆ منداڵان دانانێت و بەرنامەداڕێژەرانی کۆمەڵگا بیر لە پەروەردەی منداڵ ناکەنەوە.