"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی "باباشێخ" سەرۆكی جڤاتی ڕووحانیی ئێزدییەكان، پەیامی پرسە و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی ئێزدییەکان کرد.
دەقی پەیامەکەی بەم چەشنەیە:
بەڕێز شێخ سەمیر و بەڕێزانی جڤاتی ڕووحانیی ئێزدییەكان!
بەبۆنەی كۆچی دوایی بابا شێخ باوكی ڕووحی ئێزدییەكان و كەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەری كوردستان، پرسە و هاوخەمیی خۆم و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەكانمان ڕادەگەیەنم.
ڕووحی بابا شێخ شاد و ناو و یادی بە نەمری بمێنێتەوە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی