کوردستان میدیا

چوارشەممه 29ی رەشەمه 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له وڵاتی دانمارک کۆبونەوەیەکی پێک هێنا

11:09 - 14 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ پارتی لیستی هاوپەیمانی لە وڵاتی دانمارک، کۆبونەوەیەکی پێک هێنا.

ڕۆژی هەینی، ١٠ ی ڕەشەمە، هه‌ژار ده‌شتی، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران، له وڵاتی دانمارک، سه‌ردانی پارتی لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و لەگه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه چاوپێکه‌وتنی پێک هێنا.

له‌و دیداره‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی تایبه‌ت به کوردستان و ئێران باسی لەسەر کرا، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له باسه‌کانیدا، وێڕای شیکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حیزب باسی له خه‌باتی بێوچانی چوار ده‌یه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی کرد.

لەو دانیشتنەدا، هەژار دەشتی باسی له دۆخی کوردستان و گوشار و زه‌بر و زه‌نگی ڕێژیمی ئێران  بۆ سه‌ر خه‌ڵک و بەتایبه‌ت چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کرد. له‌م باره‌وه نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات وڵامی کۆمه‌ڵێک پرسیاری به‌رپرسانی پارتی لیستی هاوپه‌یمانی دایه‌وه.

هه‌روه‌ها هه‌ر دوولا هاوده‌نگ بوون لەسه‌ر ئه‌وه‌ی که له داهاتوودا هاوکاری و په‌یوه‌ندی نزیکیان هه‌بێت. بۆ ئه‌م مەبە‌سته‌ش له لایه‌ن نوێنه‌ری حیزبه‌وه بۆ بەشداریی لە کردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا بانگهێشت کران.