سەید "حیشمەت حوسێنی" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بولغارستان، لە کۆبوونەوەی بەرەی ''پێكەوە بۆ گۆڕان " заедно за промяна" بەشداریی کرد.
نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بولغارستان لەگەڵ چەند حیزبی دیکە، لەو کۆبوونەووەیەدا بەشداریی کرد.
ئامانج لەو کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی بەرنامە و چالاکییەکانیان بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا بوو.
نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بولغارستان بەفەرمی بانگهێشتی ئەم دانیشتنە کرا و لەلایەن پڕۆفیسۆر "ئێلکساندێر تۆمۆف"، لێپرسراوی گشتیی ئەم بەرەوە پێشوازیی لێکرا.
بەرەی "پێكەوە بەرەو گۆڕان'' لە هەوڵی گۆڕانکاریی سیاسی و بەڕێوەبەری لە وڵاتی بولغارستانە و بەتەمای بەرینترکردنەوەی بەرە و بانگهێشتی حیزبەکانی دیکەن.
هاوکات ئەو بەرەیە لە هەوڵدایە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلمان ئامادە بکات.
نوێنەری حیزبی دێموکرات تێڕوانین و بۆچوونەکانی خۆی لەم دانیشتنەدا خستە بەردەم بەشداربووان.
بەرەی "پێكەوە بەرەو گۆڕان" پێکهاتووە لە حیزبەکانی: ''سوسیال دێموكراتی بولغارستان، ڤولت، كاوزە پڵوفدیڤ، پارتی ئازادی و پارتی ئورووپای ئەمن".