کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشییە غەیرەواگیردارەکان لە پارێزگای سنە زیاترە لە نێونجی ئێران

15:35 - 12 بەفرانبار 2715

كوردستان میدیا: جێگری تەندروستیی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی پارێزگای سنە ئاشكرای كرد بە بەراورد لەگەڵ نێونجی گشتیی ئێران پارێزگای سنە زیاترین ڕێژەی نەخۆشییە غەیرەواگیردارەکانی لە ئاستی وڵاتدا هەیە.

فەرزام بیدارپور سەبارەت بە دۆخی پزیشكی و تەندروستی لە پارێزگای سنە ڕایگەیاند: بارودۆخی نەخۆشییە غەیرەوا گیردارەكان لە پارێزگای سنە بەبەراورد لەگەڵ نێونجی ئێران زیاترە.

ئەم ئامارە بەتایبەت بۆ نەخۆشییەكانی دڵ سەرنجڕاكێشە.

نێونجی مردن بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ لە ئێراندا لەسەدا ٢.٩یە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە پارێزگای سنەدا لەسەدا ٧.١٢یە و هەروەها نەخۆشی فشاری‌خوێن لەم پارێزگایە لەسەدا ٤.١٥ و نەخۆشی دیابێتیش لەسەدا ٧.٢یە.

ئەم ئامارە لە كاتێكدا بڵاو دەبێتەوە كە بەپێی دوایین بەڵگە و بڕیارەكانی ڕێژیمی ئێران كە لە یاسای بنەڕەتی‌دا، دوورەدیمەنی ٢٠ ساڵە و بەرنامەكانی پێنج ساڵەی گەشەپێدان باسی لێوە كراوە پێویستە سەرباشقەی بەكارهێنان لە ئێران بەچەشنێك بگۆڕدرێت كە ڕێژەی نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجە، نەخۆشییەكانی دڵ و هەناو و دیابێت تا ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەسەدا ٥٠ كەم بكات.