كه‌ریم په‌رویزی
له ڕۆژانی كۆتایی مانگی بانه‌مه‌ڕدا، هه‌واڵێك بڵاو بۆوه كه له‌شێكی لهتوپهتكراویان له شاره‌كی ئێكباتان، له تارانی پێته‌ختی شارستانیه‌تی پاڵه‌وی و ویلایه‌تی فه‌قیهی، دۆزیوه‌ته‌وه و دوایه ده‌ركه‌وت ئه‌م لاشه له‌توپه‌ت كراوه، هی بابه‌كی خوره‌مدینی كارگهردانی فارسه كه به ده‌ستی باوكی و دایكی كوژراوه.
جه‌ناب سه‌رهه‌نگی خانه‌نشینكراو، سه‌رهه‌نگ خورمهدین، له به‌رده‌وم دادوه‌ره‌كانی بێدادگای كۆماری ئیسلامی‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه كه خۆی و ژنه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌یانیان كوشتووه.
تا ئێره وه‌كوو تاوانێكی ترسێنه‌ری كه‌سانی ده‌روون ناسالم دێته به‌رچاو كه ڕه‌نگه چه‌ندین جار له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی دونیا ڕووی دابێ و باوك و دایكێك كه تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی هاتبن، منداڵه‌كه‌یان كوشتبێ. نموونه‌ی له‌و بابه‌ته كه گرفتێكی ده‌روونی ده‌بێته هۆكاری تاوانێكی بنه‌ماڵه‌یی زۆر بوون له وڵاتانی دونیا و چیرۆكی زۆر و فیلمی زۆریان لێ دروست كراوه.
به‌ڵام ئه‌مه‌ی جه‌ناب سه‌رهه‌نگی سیستمی پاشایه‌تی و ویلایه‌تی كردوویه‌تی، نه‌ك له چوارچێوه‌ی تاوانێكی كه‌سێكی نه‌خۆشدا نییه به‌ڵكوو هه‌ر وه‌كوو قازییهكهی ڕێژیم ڕایگه‌یاندووه، جه‌ناب سه‌رهه‌نگ له‌باری ده‌روونییه‌وه زۆریش ته‌ندروسته!
له‌م تاوانه و له‌م مه‌رگه‌دا دوو قه‌یرانی قووڵ كه وڵاتی ئێرانیان كردووه به زه‌لكاو ده‌رده‌كه‌ون و دیوی ڕزیو و گه‌نیوی كه‌لتووری و سیستماتیكی ئێرانی ژێر هێژموونیی پاڵه‌وی- خومه‌ینی، نیشان ده‌ده‌ن.
جه‌ناب سه‌رهه‌نگ و ژنه‌كه‌ی، نه‌ك ته‌نیا بابه‌كی كوڕیان به‌ڵكوو كچه‌كه‌یان و زاواكهشیان له ساڵانی ڕابردوو كوشتووه و تازه‌یی دانیان پێدا ناوه. له‌م تاوانه‌دا دوو كه‌سی بكوژ، نه‌ك له‌به‌ر دۆخی ناله‌باری ده‌روونییان، به‌ڵكوو له‌به‌ر فره‌خوازی و مه‌زنیخوازیی بیری دڕندانه‌ی شۆڤێنیستی پێیان وابووه كه كوڕ و كچ و زاواكه‌یان، مایه‌ی شه‌رم و شووره‌یی بۆ خوێن و كه‌لتووری باوكیانن كه بڕوای به "مام میهن" هه‌یه و هه‌روه‌ك ساڵانی بوونی له هێزه نیزامییه‌كاندا به ناوی مامی میههنهوه خه‌ڵكی ده‌كوشت، ئێسته له‌به‌ر خاتری "خون پاك"! منداڵه‌كانی خۆی تیكه تیكه كرد! ئه‌مه لایه‌نێكی ئه‌و بیر و كه‌لتووره ڕزیو و گه‌نده‌ڵه‌یه كه مرۆڤه‌كان له‌به‌رچاوی ده‌سڕێته‌وه و وه‌همی شارستانیه‌تی كۆن و درۆینه‌ی له‌باتی داده‌نێ و له‌م كاته‌دا به‌زه‌یی به منداڵی خۆیشیدا نایه!
لایه‌نی ڕزیوی دیكه‌ی ئه‌م كاره‌ساته ئه‌وه‌یه كه گه‌ر دادگای كۆماری ئیسلامی حوكمی بكوژه‌كان بدات، له‌به‌ر كوشتنی كوڕه‌كه‌یان، باوكه‌كه وه‌ك بكوژی سه‌ره‌كی، ته‌نیا سێ ساڵ زیندانی بۆ ده‌رده‌چێ و دایكه‌كه وه‌ك یارمه‌تیده‌ری بكوژه‌كه، ١٥ ساڵ زیندانی ده‌كرێ!!
باوك ده‌توانێ كوڕه‌كه‌ی خۆی بكوژێ چوونكه به پێی یاسای ویلایه‌تی فه‌قیهی "وه‌لیی ده‌مه" و ته‌نیا سێ ساڵ زیندان ده‌كرێ! دایكیشی چوونكه ژنه، هه‌رچه‌ند تاوانه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ری بووه و كه‌متره، به‌ڵام سزاكه‌ی قورستره و ٥ قاتی باوكه‌كه سزا ده‌درێ!
ته‌نیا مه‌رگێكی وه‌ها ده‌توانێ ئه‌وه‌نده به به‌رزی هاوار بكا و دار له زه‌لكاوی هێژموونیی مه‌زنیخوازی -ویلایه‌تی فه‌قیهی به‌ر دا و بۆگه‌نه‌كه‌ی هه‌موو دونیا هه‌ستی پێ بكه‌ن، ده‌نا بۆ ده‌یان ساڵ له ژێر وشه و دروشمه بریقه‌داره‌كاندا ده‌شارێته‌وه و مرۆڤایه‌تیش بۆ ده‌یان ساڵی دیكه له وڵاتی به‌ڵالێدراوی ئێران‌دا ئازار ده‌كێشێ.