کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی رێژیم کوژرا

15:32 - 29 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران، هاووڵاتییەک لە ناوچەی سەردەشت گیانی لە دەست دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 28‌ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە شوێنێک بەناوی دۆڵەتوو ـ میراوێ‌‌ی سەربە ناوچەی سەردەشت، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەک کرد و لە ئەنجامدا شۆفیرەکەی بەناوی \'\'برایم شوان\'\' گیانی لەدەست دا.
برایم شوان تەمەن 30 ساڵ و کوڕی \'\'حەسەن شوان\'\' خەڵکی ئاوایی \'\'دۆڵە توو\'\'ی سەردەشت و خاوەنی دوو منداڵ بوو.
هێزە چەکدارەکان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کوردە کردووە.
بەوتەی شایەتحاڵان برایم لەناو ماشینەکەیدا هیچ کەلوپەلێکی پێ‌نەبووە.