كه‌ریم په‌رویزی
به دڕۆنه ئینتحارییهكانیان هێرشیان كرده سه‌ر شاخ و به‌رزاییه‌كانی كوردستان و ژیان و ماڵی خه‌ڵكی ئاساییان وێران كرد و ئاگریان له پووش و په‌ڵاش و دارستان و باخی ناوچه‌كه به‌ر دا و به‌دیار ئاگره‌كه‌وه خۆشییان ده‌ربڕی كه گوایه له پیلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بوون!
له‌و هێرشه‌دا كه ڕۆژی ١٨ی خه‌رمانان، سوپای پاسداران به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و دڕۆنی ئینتحاری و كاتیوشا و تۆپ كردیه سه‌ر كوردستان، بیانووی سوپای پاسداران ئه‌وه بوو كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بنكه و مه‌قه‌ڕی له‌و ناوچانه دروست كردووه و هه‌ر وه‌كوو سه‌رۆكی ستادی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم گوتی، ئه‌وان نیگه‌رانی كۆبوونه‌وه و كۆنگره و به‌رنامه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بوون بۆیه به‌و شێوه به‌ربڵاو و دژهیاسایی و سه‌ره‌ڕۆییانه هێرشیان كرده سه‌ر خاكی وڵاتێكی دیكه.
هێزه‌كانی سوپا له كاتێكدا به ده‌وری ئاگردانی دارستانه‌كاندا خۆشییان ده‌كرد و وایان ده‌زانی كوردستانیان كردۆته خۆڵه‌مێش، كه بۆ خۆیشیان باش ده‌یانزانی كه هێزی چه‌كدار و چه‌كی ئه‌وان ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی خه‌ڵكی ئاسایی و سیڤیل دێ و ئه‌وان ته‌نیا له مه‌یدانی چۆڵدا بۆ ئه‌وه‌ی ئازان كه له دزفوول و بووشه‌هر و ... شاره‌كانی دیكه، به دۆشكا له خه‌ڵكی هه‌ژار و ڕه‌نجه‌ڕۆ بده‌ن. ئه‌وان له كوردستاندا دژه به ڕۆڵه‌كانی كورد ئه‌و بوێرییه‌یان نییه و به فڕۆكه‌ی ئینتحاری له شاخ و ڕه‌وه‌زی كوردستان ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای چۆنیه‌تیی كرده‌وه دزێوه‌كانیان و پڕوپاگه‌نده بێبنه‌ماكانیان دوو شت زۆر گرنگ بوو له‌م ده‌وره‌یه له پیلانگێڕییه‌كانی ڕیژیمی كۆلۆنیالیستیی تاران‌دا:
یه‌كه‌م، به زمان و ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆیان دانیان پێدا نا كه له سوپای پاسدارانی تیرۆریستی‌دا یه‌كه‌ی تایبه‌تیان بۆ دڕۆنی ئینتحاری كردووه‌ته‌وه و ئه‌و یه‌كه‌یه‌ش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له كوردستان كردووه و له‌م پیلانگێڕییهیاندا له دڕۆنی ئینتحاری به دژی خه‌ڵك كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. ئه‌مه دانپێدانانێكی ڕه‌سمییه به تیرۆریستبوونی ڕێژیم كه ده‌ڵێ دژی كه‌سانێك كه ئه‌و پێی دوژمنه، له كرده‌وه‌ی ئینتحاری كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و له دووره‌وه و بێ ئه‌وه‌ی ئاكامه‌كه‌ی بزانێ، كرده‌وه‌ی ئینتحاری به‌ڕێوه ده‌با.
دووهه‌م، پرسی گرنگی ئەمنییەتییه. ڕێژیمێك كه ساڵانه ده‌یان میلیارد دۆلار له سامانی وڵات كه ده‌بێ بۆ ئاوه‌دانی و ته‌ندروستی و كار و ژیانی خه‌ڵكی هه‌زینه بكا، بۆ سوپای پاسداران و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ته‌رخان ده‌كات و به ده‌یان هه‌زار هێزی سه‌ركوتكه‌ر و ده‌یان هه‌زار سیخوڕ و داموده‌زگایه‌كی دوورودرێژی ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروستكردن و سیخوڕی به‌سه‌ر خه‌ڵكی نێو ئێران و نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی وه‌گه‌ڕ خستووه، به‌ڵام به وته‌ی خودی به‌رپرسانی پله‌به‌رزی ڕێژیم و فه‌رمانده هه‌ره پله‌به‌رزه‌كانی نیزامی و سوپا و هێزی چه‌كدار، بوونی تیمێكی چه‌ند كه‌سیی پێشمه‌رگه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ته‌واوی سیستم و داموده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیهی وه‌مه‌ترسی ده‌خا و ئهمنیهتهكهیان لێ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه!
ئه‌م بابه‌ته گرنگه، به دانپێدانانی خودی ڕێژیم نیشانی ده‌دا كه هه‌ر سیستمێكی دیكتاتۆری كه هه‌رچه‌ند دڕنده و هه‌رچه‌ند پڕچه‌كیش بێ و ته‌نانه‌ت گه‌ر چه‌كی ناوكیش به دژی خه‌ڵكی وڵاته‌كه به‌كار بێنێ، تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌رزۆكه و به دروشمی لاوێك و به گه‌ڕانی تیمێكی چه‌ند كه‌سیی پێشمه‌رگه ته‌واوی هه‌یبه‌ت و ئەمنییەتی پووشاڵیی تێك ده‌ڕووخێ و خه‌و له چاوی ڕێبهرەكهیان و هه‌موو فه‌رمانده و به‌رپرسه تیرۆریستییه‌كه‌یان ئاڵۆز ده‌كا! وه‌ها ڕێژیم و سیستمێك به‌دڵنیاییه‌وه له زه‌مانێكی نه‌ك زۆر دووردا و به ساناترین شێوه داده‌ڕووخێ و هه‌ره‌س دێنێ و سه‌ری فه‌رمانده نیزامییه‌كان و به‌رپرسانی ڕێژیم بۆ پێڵاوی منداڵانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران نه‌وی ده‌بێ.