کوردستان میدیا: ڕێکخراوی UNPO لە وڵاتی فەرانسە بە بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات ١٤هەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٢٣ خه‌رمانانی ١٣٩٧ ی هه‌تاوی، له نه‌وچه‌ی سهفۆی له وڵاتی فه‌رانسه، ١٤هه‌مین کۆنگرەی ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر، UNPO، به به‌شداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستی دوكتور عه‌لی عه‌بدیلزاده ، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
كۆنگره به خولەکێک بێده‌نگی بۆ یادی شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانان، شه‌هیدانی مووشه‌كبارانی بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات ده‌ستی به یه‌كه‌مین ڕۆژی كاری خۆی كرد.
دوا بەدوای کردنەوەی کۆنگرەکەدا یەکەم رۆژی کۆنگرە بە ووتەکانی سەرۆکیUNPO به‌رده‌وام بوو. لە بەشێک لە باسەكهی دا سەرۆکیUNPO تیشکی خسته سەر ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌ی كه له ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر له به‌ینی دوو كۆنگره‌دا رویانداوه.
له به‌شێكی تری كاری كۆنگره راپۆرتی كار‌و چالاكیهكان و راپۆرتی ماڵی خۆێندرانهوه. دوای باس و هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ردووک راپۆرت له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگرا په‌سه‌ند كرا.
له‌به‌شێكیتری یه‌كه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌دا، مه‌راسمێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه چوو بۆ به‌خێرهێنانی ئه‌ندامانی نوێی ڕێكخراوی UNPO. له‌م به‌شه‌دا، ئه‌ندامانی نوێ ڕێكه‌وتننامه‌ی به ئه‌ندام بوونیان واژوكرد.
ڕۆژی دووهه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ باس و لێدوان له‌سه‌ر به‌رنامه و پێره‌وی نێوخۆی كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی UNPO ئاماده كرابوو. دوای تاوتوێكردن، چه‌ندین ئاڵوگۆڕی به‌رچاو له به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆی به تێكرای ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
به‌شی دووهه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی بۆ سكرتێری نوێ بۆ ڕێكخراوی UNPO. له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی "ڕاڵف جه‌ی بانچ" (Ralph J. Bunche) به تێگڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆنگره وه‌ک سكرتێری نوێ ڕێكخراوی UNPO هه‌ڵبژێردرا.
کۆنگرەی ڕێكخراوی UNPO دوای دوو ڕۆژ کاری بەردەوام دوانیوەرۆی ڕۆژی شه‌ممه بە ووته‌كانی سكرتێری نوێ بۆ ڕێكخراوی UNPO به سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.