وتووێژ: ڕەحمان سەلیمی
حیزبوڵڵای لوبنان لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٠ لەژێر کاریگەریی ئیدئۆلۆژیی ئیسلامی سیاسیی خومەینی، وەک حیزبێکی سیاسی و گرووپی چەکداریی ئیسلامیی شیعە لە لوبنان دەرکەوت. حیزبوڵڵا لە کاتی شەڕی نێوخۆیی لوبنان بە یارمەتیی سپای تێرۆریستی پاسداران ڕاهینانی نیزامی‌یان پێکرا و هاتە ژێر پشتیوانیی ماڵی و سیاسیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.
ئەم گرووپە لە چەندین کردەوەی تێرۆریستی‌دا ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە و لەلایەن وڵاتانێکی وەکوو: "ئامریکا، هولەند، بەحرەین، میسر، ئوتریش، کانادا، ئیسرائیل و یەکیەتیی عەرب" بە گرووپێکی تێرۆریستی ناسێندراوە.
ئاڵمان کە پێشتر بەشێک لە چالاکییەکانی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی تەحریم کردبوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بانەمەڕ، بەگشتی چالاکیی ئەو ڕێکخراوەیەی قەدەغە کرد.
دوای ئەو بڕیارەی دەوڵەتی ئاڵمان، پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان و هەر دوو پارتی دێموکرات- مەسیحی و سۆسیال- دێموکراتی ئاڵمان کە لە ئێستادا پێکهێنەری حکوومەتی ئەو وڵاتەن، پێشوازیی لە بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکیی حیزبوڵڵای لوبنان لەو وڵاتەدا کرد.
لەگەڵ ''هیوا بەهرامی''، بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەم بابەتەمان لە وتووێژێکدا خستووەتە بەر باس کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
١- دوای بڕیاری دادگای میکۆنوس، ئاشکرا بوو کە چەند ئەندامی حیزبوڵڵای لوبنان لە تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" دەستیان هەبووە، هەڵوێستی ئەوکاتی دەوڵەتی ئاڵمان بەنیسبەت ئەم گرووپە تێرۆریستییەوە چ بوو؟
هه‌ر پاش ڕووداوه‌که ده‌رکه‌وت که ئه‌و چوار لوبنانییه‌ی بکه‌ری تێرۆره‌که بوون، سه‌ر به حیزبوڵڵای لوبنانن. پاشتریش ته‌نانه‌ت داواکاری گشتیی بێرلین زانیاریی وه‌ده‌ست که‌وتبوو که لانیکه‌م دوو که‌سیان له پێگه‌یەکی نیزامیی سه‌ر به ئێران و له نزیک ده‌ریای خه‌زه‌ر ده‌وره‌ی نیزامی‌یان بینیوه. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی فۆکووسی داواکاری گشتی و مه‌حکه‌مه‌که زیاتر له‌سه‌ر ڕێژیمی ئێران و له ڕاستیدا به‌رنامه‌داڕێژه‌که‌ی ئه‌و تێرۆرە بوو، مه‌سه‌له‌ی حیزبووڵڵای لوبنان که‌متر زه‌ق کرایه‌وه. دیاره حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر له په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌ڵوێسته دۆژمنکارانه‌که‌ی به‌رانبه‌ر به ئێسرائیل مه‌تره‌ح بووه و ئه‌مه‌ش ڕوون بوو که به فه‌رمانی ڕێژیمی ئێران جێبه‌جێ ده‌کرێت. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا له ئاڵمان ڕووی دا له‌سه‌ر گوشاری لابیی ئیسرائیل له‌و وڵاته له لایەک و ده‌وڵه‌تی ئامریکا له لایەکی دیکه‌وه بوو.
٢- ئەم بڕیارەی دەوڵەتی ئاڵمان هەتا چەندە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە پێشوازی لێکراوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە وڵاتانی دیکە هەنگاوێکی لەم چەشنە هەڵبگرن؟
وڵاتانی ئورووپایی به‌گشتی له پێوه‌ندی لەگه‌ڵ کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر به په‌رێزه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به‌شێکی بو باری ئه‌منییه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌گه‌ڕێته‌وە که نایانهه‌وێت بکرێنه ئامانج. له لایەکی دیکه‌وه په‌یوه‌ندیی ئابووری و سیاسیی ئه‌م وڵاتانه زۆر جار هۆکاری ئه‌وه‌یه که تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆیان بلوێت، دووره‌په‌رێز بن. به‌کورتی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییان له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه. پرسی قه‌ده‌غه‌کرانی حیزبوڵڵاش له ئاڵمان وه‌ک زۆر بابه‌تی دیکه‌ی ئه‌منییه‌تی – سیاسی به شێوه‌ی فه‌رمی شرۆڤه نه‌کرا. ته‌نیا دوو وڵاتی ئێسرائیل و ئامریکا به فه‌رمی و له ڕێگای باڵوێزه‌کانیانه‌وه له بێرلین پێشوازییان له‌م بڕیاره کرد. به‌ڵام له چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ی یه‌کێتی ئورووپا هه‌وڵێک له ئارادایه بو ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌ش باڵی سیاسیی ئه‌م ڕێکخراوه‌یە به فه‌رمی وه‌ک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێندرێت. باڵی نیزامیی حیزبوڵڵا ساڵی ٢٠١٣ له‌لایه‌ن یه‌کیەتیی ئورووپاوه وه‌ک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناسێندرا.
٣- ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت قەدەغەکردنی چالاکییەکانی حیزبوڵڵا لەلایەن دەوڵەتی ئاڵمان کاردانەوەی توندی نیشان دا، ئەمە نیشانەی چییە و چ کاریگەرییەکی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران دادەنێت؟
ڕێژیمی ئێران وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری حیزبوڵڵای لوبنان تا ئه‌مڕۆش هه‌موو ئیمکاناتی ماڵی و لوجستیکیی ئه‌و ڕێکخراوه‌یە دابین ده‌کات و له هه‌ردوو بواری سیاسی و نیزامی ده‌یپارێزێت. هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌ی له ده‌ستی حیزبوڵڵای لوبناندایه له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه پێی دراون. به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش که هه‌ن ڕێژیم ساڵانه بڕی سه‌دان ملیۆن دولار یارمه‌تی بە حیزبوڵڵا ده‌دات. له باری سیاسیشه‌وه به‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه‌ی ڕێژیم له لوبنان ده‌یکات، هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه بووه که کاریگه‌ریی سیاسیی حیزبوڵڵا له لوبنان به‌رێته سه‌رێ و باڵه سیاسییه‌که‌ی ڕۆڵی گرنگ له لوبنان بگێڕێت. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا حیزبوڵڵا له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌ریی سیاسه‌ته‌کانی ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌که و به‌تایبه‌ت بو دژایه‌تیی ئیسرائیل بووه. نموونه‌ی هه‌ره نوێش به‌رگریی حیزبوڵڵای لوبنان له ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده له سووریه. ڕێژمی ئێران توانیویه‌تی له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان تێکه‌وتووه به بردنی هێزه‌کانی حیزبوڵڵا بو ئه‌وی پارسه‌نگی هێز به لای خۆیدا بشکێنێته‌وه. وێڕای ئه‌مه‌ش ڕێژیم بو کاری تێرۆریستی له ڕۆژئاواشدا هه‌ر ده‌م که‌ڵکی له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه وه‌رگرتووه. له ڕاستیدا ڕێژیمی ئێران حیزبوڵڵا وه‌ک جوکه‌رێک به کار دەهێنێت و وه‌ک هێزیكی سه‌رکوتکه‌ر و تێرۆریست بو ئامانجه سیاسییه‌کانی خوی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێت. بۆیه به‌رته‌سکبوونی مه‌ودای چالاکیی حیزبوڵڵا له ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئاڵمان که پێگه‌یەکی زۆر گرنگیان بوو، ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر پلانه‌کانی ڕێژیمی ئێرانیشدا ده‌بێت. ترسی ڕێژیم زیاتر ئه‌وه‌یه که ڕه‌وتی قه‌ده‌غه‌کردنی حیزبوڵڵا هه‌موو وڵاتانی یه‌کێتیی ئورووپا بگرێته‌وه.
٤- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی هەتا ئێستا چەندەی کاریگەریی لەسەر ڕوانگەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی داناوە کە پێش بە کار و چالاکییەکانی ئەم گرووپانە بگیرێت؟
په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌رده‌م له دانیشتن و چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا لەگه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی ئاڵمان و باقیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌وڵیان داوه ڕووناکایی زیاتر بخه‌نه سه‌ر سیاسه‌تی هێژمونیخوازیی ڕێژیمی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ڕێژیمی ئێران بێجگه له‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێرانی به هه‌موو جۆرێک سه‌رکوت کردووه و له ڕاستیدا وڵاتی کردووه به به‌ندیخانه‌یەکی گه‌وره، له ناوچه‌که‌شدا ڕۆڵێکی زۆر نه‌رێنی ده‌گێڕێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، له ساڵانی ڕابوردوودا ڕێژیم بو پێکهێنانی ئه‌و مێحوه‌ره‌ی که به هیلالی شیعی ناوبانگی ده‌رکردووه، هه‌وڵی داوه له زۆر وڵاتی ناوچه‌که ڕێکخراوی تێرۆریستی پێک بێنێت و له ڕێگای ئه‌وانه‌وه سیاسه‌ته‌کانی خۆی پیاده بکات و له ئامانجه‌کانی نزیک بێته‌وه. ڕووناکایی خسته‌نه سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ڕێژیم و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی وه‌ک حیزبوڵڵای لوبنان و باقیی سیاسه‌ته دزێوه‌کانی ڕێژیم هه‌رده‌م به‌شێک له سیاسه‌تی له‌قاودانی ڕێژیم بووه که په‌یڕه‌ومان کردووه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه و سه‌نه‌د ڕاده‌ستی لایه‌نی سیاسی و ڕێکخراوی کاریگه‌ری مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت میدیاکان کراوه.
٥- ئایا لایەن و حیزبەکانی دیکەی دژبەری رێژیمی ئێران وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازییان لەو بڕیارەی دەوڵەتی ئاڵمان کردووە؟
تا ئه‌و جێگایه‌ی ئێمه ئاگادارین بێجگه له حیزبی دێموکرات هیچ لایه‌نێکی دیکه‌ی دژبه‌ری ڕێژیم به فه‌رمی پێشوازییان له‌م بڕیاره نه‌کردووه. لێره ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که پێشوازیکردنی هێزه‌کانی دیکه‌ی دژبه‌ری ڕێژیم له‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئالمان گرنگه و ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی داهاتووی چ ئاڵمان و چ باقیی وڵاتانی یه‌کێتی ئورووپا سه‌باره‌ت به ڕێژیمی ئێران و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی هه‌بێت.