کوردستان میدیا: بەرپرسی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پاریس کرد.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی دەفتەری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی "حەسەن شەرەفی" بەرپرسی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریسی کرد.
ئەو هەیئەتە لە لایەن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرانسە بەڕێز عەلی دۆڵەمەری و هاوکارانی بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارەدا، پرسی کورد بە گشتی، وەزعی سیاسیی هەرێمی کوردستان و خەباتی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی ئاڵوگۆڕی بیر و ڕایان لەسەر کرا.
هەروەها ئەو دیدارە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی چوارچێوەی هاوکاریی حیزبە کوردیەکان لە فەرانسە و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە باسیان لەسەر بکرێ و پێویستیی هاوکاری و هاودەنگی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە فەرانسە ئاماژەی پێ بکڕێ؛ ب ەتایبەت کە دۆخی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە گەرمی لە گٶڕێدایە و دەرەتانی کار و چالاکی کورد لە فەرانسە زیاترە.