کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری مەراسمی ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی ڕۆمانیایان لە هەولێر کرد.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆنسوولگەریی وڵاتی ڕۆمانیا لە هەولێر، هەیئەتێکی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محەممەدنەزیف قادری"، جێگری دووەمی لێپرسراوی گشتی حیزب، بەشداریی مەراسمی ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی ڕۆمانیایان لە هەولێر کرد و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتیان بە "هۆریا میهایل" سەرکۆنسوولی ئەو وڵاتە گەیاند.
شایانی باسە کە شاندی پەیوەندییەکانی حیزب لەو مەراسمەدا چاویان بە کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و دیپلۆماتکار و سەرکۆنسوولی وڵاتانی بیانی لە هەولێر کەوت و پێکەوە ئالوگۆڕی بیروڕایان کرد.