کوردستان میدیا: لە کۆنگرەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ''پروگرێسیڤ ئالیانس'' کە حیزبی دێموکرات تێیدا بەشدار بوو، پرسی نەتەوایەتی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە به‌شه جیاكانی جیهاندا و چەندین پرسی دیکە خرایە بەرباس.
ڕۆژی هەینی، ٢٥ی خەزەڵوەر، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كورستانی ئێران بە سەرپەرەستی ''هیوا به‌هرامی''، بەرپرسی په‌یوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بەشدارییان له کۆنگرەی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ''پروگرێسیڤ ئالیانس'' لە شاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوئید كرد.
كۆنگره‌ی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م ڕێكخراوه كه زیاتر له ١١٠ حیزبی سوسیالیست، سوسیال دێموكرات و دێموكراتی جیهان تێیدا ئه‌ندامن، كۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕ له ئه‌ساسنامه‌كه‌یدا هاتنه ئاراوه.
پاش ئه‌وه لیژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ریی نوێ كه له چل كه‌س پێكهاتبوو، له لایه‌ن كۆنگره‌وه هه‌ڵبژێردران.
به‌شی دووه‌می كۆنگره‌كه بە وتاری ''ستێفان لوێڤن''، سەرۆک وەزیرانی سوئید، ده‌ستی پێكرد.
دواتر كۆمه‌ڵێک پانێل له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی جیاواز به‌ڕێوه‌چوون.
پانێله‌كان به‌گشتی سه‌باره‌ت به کێشه سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێستای جیهان و له‌وانه شەڕ، پەنابەری، كۆچبه‌ری، تەنگوچەڵەمه‌ی تێکنولۆژی، داهاتووی لاوان و بێ‌کاری، کێشەی نەتەوەیی و لە سەرەوەی هەمووی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و کێشەی نەتەوایەتی لە به‌شه جیاكانی جیهاندا بوون.
هه‌ر بویه‌ش جەخت له سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه بوونی ڕێكخراوێكی وه‌ک ''پرۆگرسیڤ ئالاینس'' بۆ بینینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گۆنجاو بۆ كێشه‌كان زۆر پێویسته. ڕێكخراوانی ئه‌ندام كه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن له‌ژێر چەتری پرۆگرێسیڤ ئالیانسدا هاوکار و پشتیوانی یەک بن و بۆ چارەسەری ئەو هەموو کێشانە خەبات بکەن.
شاندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له میانه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له شاند و حیزبی به‌شدار و ئه‌ندام پارلمانی ئورووپایی و له‌وانه پارتی سوسیال دێموكراتی سوئید، ئاڵمان، ئۆتریش، سووئیس، ئیسرائیل، تونێس و توركیه چاوپێكه‌وتنی كرد و سه‌باره‌ت به بابه‌تی جۆراوجۆر و به‌تایبه‌تی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌دا، شاندی حیزبی دێموکرات لەگه‌ڵ حیزبە کوردییەکانی به‌شدار و له‌وانه پارتی دێموكراتیكی گه‌لان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دیدار و چاوپێكه‌وتنی پێكهێنا و سه‌باره‌ت به چونیه‌تی هاوكاری له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
له به‌شی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا خه‌ڵاتی ڕێكخراوی پروگرێسیڤ ئالیانس به ''سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش''، هاوسه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان به‌خشرا.