![](/weney-mallperr/5179.jpg)
كوردستان میدیا: ئەندامێكی كۆمیسیۆنی وەرزێری، ئاو و سەرچاوە سرووشتییەكانی مەجلیس لەمەڕ مەترسیی تۆز و خۆڵەكانی ئێران كە وردیلەی ئۆرانیومیان لەگەڵە، هوشداریی دا.
عەباس پاپیزادە بەسایتی خانە ملتی وتووە، تۆز و خۆڵ زیاتر لە ١٤ ئوستانی ئێرانی گرتۆتەوە و مەترسیی ئەوە دەكرێئەو تۆز و خۆڵانە خەساری تەندروستی بۆ سەر هاووڵاتیان لێبكەوێتەوە.
ئەو لێپرسراوە ئاشكراشی كردووە، رێژەی تۆز و خۆڵەكان لەپارێزگای خوزستان لەهەموو شوێنەكانی دیكە زیاترە و بە هۆی كەمتر خەمی بەرپرسان، خەڵكێكی زۆر تووشی نەخۆشی بووە.
وردیلەكانی تۆز و خۆڵ وای كردووە كە بەرهەمەكانی وەرزێری بەشێوەیەكی بەرچاو كەم ببێتەوە .
ئەو نوێنەرەی مەجلیسە ئەوەشی خستە روو، ئەو تۆز و خۆڵانە لەوڵاتی عێراقەوە روویان لەئێران كردووە و هاوكات لەگەڵ خۆشیان پاشماوەكانی وردیلەكانی باروت و ئۆرانیومیش لەگەڵ خۆیان دێنن.
ئەو تۆز و خۆڵانە زیاتر لەساڵی ١٣٨٧ی هەتاوییەوە روویان لەئێران كردووە.