كه‌ریم په‌رویزی
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئا‌مریكا به‌ڕێوه چوو، وێڕای زۆر باس و بابه‌تی سیاسی كه له‌و باره‌وه دێته ئاراوه، دووباره باسێكی دیكه‌ش سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه كه گه‌ر ترامپ ببێته سه‌ركۆمار بۆ كورد به قازانجه یان بایدێن زۆرتر به قازانجی كورد ده‌بێ؟
به‌پێی سه‌نگ و ڕۆڵی ئا‌مریكا له سیاسه‌ت و ئابووری و پێوه‌ندی و باڵانسه نیزامییه‌كان له جیهاندا، هیچ وڵاتێك و ڕه‌نگه هیچ حیزبێك له جیهاندا نه‌بێ كه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئا‌مریكا بێ ده‌نگ و بێ هه‌ستیاری بێ و گوێی لێ نه‌بێ كه چی ڕوو ده‌دا، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌كوو ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌و هه‌ستیارییه یه‌كجار زۆرتره و ده‌نگهێنانه‌وه‌ی ئه‌م یان ئه‌و كاندیدا له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا، لانیكه‌م له سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابووریی چه‌ند ساڵه‌ی له‌پێشه كاریگه‌ریی داده‌نێ، گه‌ر نه‌ڵێین كاریگه‌ریی چاره‌نووسساز داده‌نێ!
به‌ڵام كورد له‌م هاوكێشه سیاسییه‌دا به كام لایاندا قازانج ده‌كا و به‌كام لایاندا خه‌ساری لێ ده‌كه‌وێ به‌وردییه‌كه‌ی زۆره‌وه ڕوون و دیار نییه، چوونكه كورد له چوار وڵاته و هه‌ر كام له‌و وڵاتانه به‌نیسبه‌ت ئامریكاوه زاویه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و دوور و نزیكییان له ئه‌م كاندیدا یان ئه‌و كاندیدا ده‌بێته هۆی قازانج و خه‌ساری كورد له كاندیدا دژبه‌ره‌كه‌ی!
بۆ وێنه له توركیه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حاكم نزیك له ترامپ بێ و پێی خۆش بێ كه ئه‌و ده‌نگ بێنێته‌وه، ئه‌وكات كورده‌كانی دژبه‌ری حكومه‌تی توركیه پێیان خۆش ده‌بێ كه بایدێن ده‌نگ بێنێته‌وه یان له ئێران كه ترامپ گوشاری زۆرتری بۆ ڕێژیمی ئێران هێناوه و وه‌لیی فه‌قیه له‌خودایه هه‌رچی زووتر ترامپ بڕوا، كورده‌كانی دژبه‌ری ڕێژیمی تاران پێیان خۆشه ترامپ بمێنێته‌وه.
به‌ڵام یه‌ك فاكتۆری زۆر گرنگ هه‌یه كه نابێ فه‌رامۆش بكرێ. هه‌رچه‌ند زۆرجار ده‌گوترێ كه سیاسه‌تی ستراتژیكی ئا‌مریكا به پێی حیزبه‌كانی كۆماری یان دێموكرات دیاری ناكرێ و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تتر هه‌یه كه له‌وێوه ستراتژی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، به‌ڵام كرداری تاكتیكیی هه‌ركام له‌و حیزبانه‌ی كۆماری و دێمۆكرات، له‌سه‌ر ئێمه ده‌بێ به بڕیاری چاره‌نووسساز! به‌و مانایه كه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان تاكتیكه، له‌سه‌ر ئێمه ستراتژییه! له‌و نێوه‌دا چ كۆماری و چ دێموكرات له سه‌ر كار بێ، هه‌ركام تاكتیك و شێوه‌ی جیاوازی خۆیان بۆ سیاسه‌تكردن هه‌یه و ئێمه‌ی كوردی بۆ وێنه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین كه له نێو تاكتیك و شێوازه جیاوازه‌كانیاندا، به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بدۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانی بكه‌ین، چوونكه خه‌بات و سیاسه‌ت به لۆژیك و وردبینی ده‌كرێ نه‌ك به پێخۆش‌بوون و حه‌ز.