ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، وێبینارێکی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە، به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایەنگرانی حیزب و به هاوکاریی یه‌کیەتیی کوردان، یه‌کیەتیی ژنان و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.
لە دەستپێکدا بەڕێوەبەری وێبیناره‌که "ڕۆژین ئەشره‌فی" ڕیزبەندی یادەکەی خوێندەوە.
دواتر وێبیناره‌که به سرودی نەتەوایەتی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و خوله‌کێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد.
پاشان لە یەکەم بڕگەی یادەکەدا "که‌نێره مێهفه‌ر" مافپەروەر و لێکۆڵه‌ری داد، وەک بنەماڵەی شەهید "لوقمان مێهفەر" وێبیناره‌که‌ی کرده‌وه و پەیامێکی پێشکەش کرد.
"مێهفەر" لە پەیامەکەیدا ئاوڕی لە خەباتی دوورودرێژی حیزبەکەمان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان دایەوە، هاوکات بە بایەخەوە لە ڕۆڵی شەهیدان و بەتایبەتیش شەهیدانی ڕێبەر و پێشڕەوی نەتەوەکەمان کە سەروەریان "پێشەوا قازی محەممەد" و هاوڕێیەکانییەتی دوا.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا باسی لە ڕاسان وەک قۆناغی نوێی خەباتی حیزبەکەمان و هەروەها ئەو سەروەریانە کرد کە تۆمار کراون و ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ گیانفیدایی و بڕوای پتەوی ڕێبوارانی ڕێگای شەهید "پێشەوا قازی" کە هەردەم ئامادەن لەپێناو ڕزگاریی گەل و بەختەوەری کۆمەڵگاکەیاندا گیانی خۆیان بەخت بکەن.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نموونەی سێ شەهیدی حیزب "ڕەسووڵ محەممەد زادە"، "لوقمان مێهفەر" و "عوسمان مستەفاپوور"ی هێنایەوە کە شوێندانەرییان لەسەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەکەیان داناوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو یادەدا "ئه‌بووبه‌کر ڕه‌حمانی" به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە "سوید" پەیامی کۆمیته‌ی حیزبی خوێنده‌وه.
له درێژه‌ی وێبیناره‌که‌دا "که‌ریم په‌رویزی" ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، باسێکی له‌سه‌ر چه‌مکی "شه‌هید و هۆکاری یادکردنەوە لە شەهیدان" پێشکەش کرد.
"پەرویزی" لە باسەکەیدا پێناسەی شەهیدی وەک قارەمانێکی نەتەوەیی ناودێر کرد کە لەپێناو بەرژەوەندیی نەتەوەکەیدا و لەپێناو خۆشگوزەرانی ئەوانی دیکەدا ئامادەیە لە خۆشییەکانی ژیانی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خۆی خۆش بێت و گیانی خۆشی لەو پێناوەدا تەنانەت پێشکەش بە سەربەخۆیی و ڕزگاریی گەلەکەی بکات.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا سەبارەت بە فه‌لسه‌فەی درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدان دوا و بە بەڵگەهێنانەوە لە وتەکانی ڕێبەری هەرگیز نەمر شەهید دوکتور "قاسملوو"، ئاماژەی بەو ڕاستییە کرد کە تۆڵه‌کردنه‌وه ناتوانێ ئاواتی شەهیدەکانمان بێنێتە دی و ئەوەی لە هەموو شت گرینگترە ئەو ئامانج و بەرنامەیە کە دەیانهەویست بیهێننە دی و خەباتیان بۆ کرد.
دواتر "ناهید حوسێنی" پارچە هەڵبەستێکی تایبه‌ت به شەهیدکرانی "پێشەوا قازی" پێشکەشی بەشداربووان کرد.
له درێژه‌ی وێبناره‌که‌دا، "بابان ئه‌لیاسی" دوکتۆرای کۆمه‌ڵناسیی سیاسی، باسێکی گرینگی له‌سه‌ر خیانەتی خێڵ و سەرۆک هۆزەکان له کۆماری کوردستان و جووڵانەوە سیاسییەکان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد.
"ئەلیاسی" بە خوێندنەوەیەکی زانستی و بەڵگەمەندیی مێژوویی باسی لە کاریگەری و شوێندانەریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد و لەو پێوەندیەشدا خەبات و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی کوردی بەرز نرخاند و بە بایەخەوە باسی لە ڕۆڵی ڕێبەرانی حیزبی دێموکڕات کرد کە لەو پێناوەدا سیاسەتی ڕاست و بەرنامەی ڕوونی نەتەوەیی و واقعبینانەیان هەڵگرتووە.