کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزێڕانی کورد لە کەرکووک بەرهەمەکانیان سووتێندرا

11:50 - 30 بانەمەڕ 2721

دەغڵودانی جوتیارانی کورد لە گوندی "شانشین" له سنووری پردێ لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە دەسوتێندرێت.

وەزێران ڕایانگەیاندووە "حاڵمان خراپە و دوژمن گەمارۆی داوین"؛ هەروەها بەشێک لە وەرزێڕانی کورد لە ترسی سوتاندنی بەروبوومەکانیان، دروێنەیان پێشخستووە و شەوانە وەرزێڕانی کورد ناچارن زەوی و زارەکانیان بەجێ نەهێڵن.

جوتیاران باس لەوە دەکەن عەرەبە هاوردەکان ئاگر لە دەغڵودانیان بەردەدەن.

ژمارەیەک لە جوتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک، لە ترسی سوتان دروێنەیان پێشخستووە، ئەگەرچی زیان بە کوالێتیی گەنمەکە دەگەیەنێت و بەنرخی کەمتر وەردەگیرێت، بەڵام جوتیاران ناچارن و لە سوتان پێیان باشترە و دەڵێن زەرەر لەنیوە بگەڕێتەوە باشترە.

گوندی شانشین لە کۆی ٦ ماڵ تەنیا یەک خێزانی کوردی لێماوە، ئەویش بەرووبوومەکەی سوتێندراوە.