کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری دادی ئیسرائیل داوای کرد دەوڵەتی کوردی دابمەزرێت

15:59 - 30 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: \'\'ئایلێت شاکید وەزیری دادی ئیسرائیل، لە نۆیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ساڵانەی (INSS)دا، داوای کرد کە دەوڵەتی کوردی دابمەزرێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە نۆیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ساڵانەی INSS (ئەنستیتوتی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان بۆ ئاسایشی نیشتمانی) وەزیری دادی ئیسرائیل داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی کرد.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پاڵپشتیی خۆی بۆ سەربەخۆیی کورد دەربڕی و ڕایگەیاند؛ پاڵپشتی دەوڵەتی کوردی دەکات.

نتانیاهۆ هەر سەبارەت بە دەوڵەتی کوردی گووتبوی: ئێمە دەبێت پاڵپشتیی سەربەخۆیی کورد بکەین، ئەوان نەتەوەیەکن کە پابەندبوونی سیاسی خۆیانیان سەلماندووە و شایستەی سەربەخۆبوونن.

پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بووەتە ڕۆژەڤی کۆڕ و کوبوونەوە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و چەندین وڵاتی ڕۆژئاوایی و هەروەها ٣٤ وڵاتی ناوچەکە پشتیوانیی خۆیان لە دەوڵەتی کوردی ڕاگەیاندووە.