کوردستان میدیا: وەفدێک لە بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات و کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی بێلژیکدا، بەشدارییان لە ۱۹هەمین کۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەویی کوردستان KNK کرد.
وەفدێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات، پێکهاتوو لە "حیسام دەستپێش" نوێنەری حیزب لە پارلمانی ئورووپا، "فیرووز وەیسی" بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە بێلژیک و "بەها ئیبراهیمی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بێلژیک، سەردانی کۆنگرەی "KNK"یان لە وڵاتی هۆلەنددا کرد کە لە ڕێکەوتی ۱٨ تا ۲۰ ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۹ لە وڵاتی هولەنددا بەڕێوەچوو.
١٩هەمین کۆنگرەی گشتییKNK کە بە بەشداریی نوێنەری چەندین پارت و لایەنی سیاسی و کەسایەتییەکان، لەژێر دروشمی "پشتیوانیی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە"، لە دواینیوەڕۆی ١٨ی ئۆکتۆبر، لە وڵاتی هولەند دەستی بە کارەکانی کرد و لە سێ ڕۆژ کاری بەردەوامدا، ڕۆژی یەکشەممە، بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە لایەن ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە، بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .