کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانی \"خانە موسیقی پاوە\" لەژمارەیەك پاڵێوراوی شۆرا، ناڕەزایەتیی چالاكانی فەرهەنگی لێكەوتەوە+بەڵگە

16:40 - 30 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ماڵی مووسیقی پاوە كە رێكخراوێكی ناحكوومیە، لەبەیاننامەیەكدا پشتیوانی تایبەتی لەژمارەیەك پاڵێوراوی شۆرای شاری پاوە كردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا: دوابەدوای ئەوەی كە ماڵی مووسیقی پاوە لەچەند رۆژی رابردوودا و لە بەرەبەریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی شۆرای شاری پاوە، بەیاننامەیەكی لەپێوەندیی پشتیوانی خۆی لەچەند، پاڵێوراوێكی شۆرا دەركرد، ناڕەزایەتی كۆمەڵێك لەچالاكانی ئەو رێكخراوەیە و چالاكانی فەرهەنگی پاوەی لێكەوتەوە.
ئەو هاووڵاتییە ناڕازیانە وتوویانە، ماڵی مووسیقی پاوە بەبەردەوامی بانگەشەی ئەوەی كردووە كە رێكخراوێكی ناحكوومیە و كاریان بەسەر سیاسەتەوە نیە.
ئەو چالاكانە وتووشیانە، ماوەیەك لەمەوبەر لەكۆچی دوایی سەباح هەورامی هونەرمەندی كوردا، ئەو رێكخراوەیە ئامادە نەبوو پرسە نامە یان راگەیەندراوێك بڵاو بكاتەوە.

ئەو هاووڵاتییە ناڕازیانە ئەوەشیان خستۆتە روو، رێكخراوی ماڵی مووسیقی پاوە ئامادە نەبوو تەنانەت سەرەخۆشی لەبنەماڵەی ئەو هونەرمەندە كوردە بكات و بەرپرسانی ئەو شوێنە دەیانوت، ئەوە شتێكی سیاسییە، بەڵام ئامادەن پشتیوانی لەژمارەیەك پاڵێوڕاوی شۆرا بكەن.

5191.jpg