کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پڕوپاگەندەی پاڵێوراوان و پێشوازیی ساردی خەڵكی لەو تەبلیغاتانە لە كوردستان

22:08 - 19 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەشاری پاوە و دەورووبەریی پاڵێوراوان لەگەڵ پێشوزای ساردی خەڵكی بەرەوروو بوونەتەوە و تەنانەت بنكەی تەبلیغاتییەكانیشیان كەسێكی ئەوتۆ سەردانی ناكات.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەدهستانی شمشێر چەند كەسێك بەمەبەستی كۆكردنەوەی دەنگ و تەبلیغات كردن كۆبوونەوەیەكیان بۆ خەڵكی پێك هێناوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا چەند بەشداربوویەك بە كۆڕگێڕانی وتووە، ئێمە باوەڕەێكی ئەتۆمان بەو بەڵێنیانە نەماوە و دوای پڕۆسەی دەنگدانەكان پاڵێوراوان هەموو شتێكیان لەبیر دەچێتەوە.
خەڵكی شمشێر وتوویانە، بێكاری و هەژاری رۆژ لەگەڵ رۆژ لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان رووی لەزیاد بوونە و هەتا ئێستا هیچ كەسێك هەوڵێكی بۆ بنبڕ كردنی ئەو بێكاری و هەژارییە نەداوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لەشاری پاوەش تەنیا دوو كاندیدا بنكەی تەبلیغاتیان كردۆتەوە و ئەویش پێشەوازێكی ئەوتۆی لێ‌ناكرێ‌.
لەلایەكی دیكەوە لەشاری كرماشان بەبۆنەی بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكان ژمارەیەكی بەرچاو CD دەنگی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات بڵاو كراوەتەوە.
لەو پێوەندییەدا ژمارەیەكی سی‌دی تایبەت بە شەو نامەش كە ناوەڕۆكەكەیان باس لە بایكۆت هەڵبژاردنەكان دەكات، خراوەتە ماڵی بەرپرسانی رێژیم لەشاری كرماشان.
ئەو شەونامانە زیاتر خراونەتە ماڵی كاندیداكانی پۆستی شۆرای شاری كرماشان.